سۆنی ئینتراكتف ئینته‌رتیمێن كه سه‌ر به كۆمپانیای سۆنیه، به‌رهه‌مهێنانی دوو نه‌وه‌ی نوێی له پله‌یسته‌یشن 4 راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به ئامانجی پارێزگاری له كۆمپانیای سۆنی كه ئێستا له به‌رهه‌مه‌كانیدا پێش مایكرۆسۆفت و نینتندۆ.... هتد كه‌وتووه. سه‌باره‌ت به ئامێری (پله‌یسته‌یشن 4 پرۆ)، ئینتراكتف ئه‌ندرۆ هاوس سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه رایگه‌یاند: ئامێری (پله‌یسته‌یشن 4 پرۆ) خاوه‌ن نیشاندانێكی جوان و به‌رزه، هاوكات وێنه‌كانیشی زۆر له راستییه‌وه نزیكن، ئاشكراشی كرد كه ئه‌م ئامێره له 10/11/2016 ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه. هاوكات كۆمپانیاكه په‌رده‌ی له‌سه‌ر نه‌وه‌یه‌كی تری ئه‌م ئامێره لادا كه قه‌باره‌ی بچوكترو سوكتریشه، هه‌روه‌ها كه‌متر وزه خه‌رج ده‌كات به به‌راورد به ئامێری پله‌یسته‌یشن 4، ئه‌م ئامێره‌ش وا بڕیاره له 15ی سێپته‌مبه‌ر به نرخی 299 دۆلار بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه. كۆمپانیای سۆنی له ساڵی 2013ـه‌وه كه ئامێری پله‌یسته‌یشن 4ی به‌رهه‌مهێناوه، تائێستا 40 ملیۆن دانای لێ فرۆشتووه، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی زۆره كه به‌سه‌ر ئامێری (ئێكس بۆكس وه‌ن)ی مایكرۆسۆفت و ئامێری (وی ی‌و)ی نینتندۆ دا تۆماری كردووه. له كۆتاییشدا سۆنی نرخی ئامێری (پله‌یسته‌یشن 4 پرۆ) ئاشكرا كرد، كه نرخه‌كه‌ی 399 دۆلاره. خاك - گۆران قادر س: mbc
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure