پسپۆڕانی كۆمپانیای ifixit كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته به بواری ئه‌لیكترۆنی، هه‌ستان به كردنه‌وه‌ی هه‌رزانترین جۆری ئایفۆن 7 پڵه‌س، پاشان پێكهاته‌ی به‌شی ناوه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌یان بۆ خوێنه‌ران نمایش كرد. پسپۆڕان رایده‌گه‌یه‌نن كه ئایفۆن 7 له‌ڕووی پێكهاته‌و دیزاینی ناوه‌وه له هه‌موو مۆبایله‌كانی پێشووتر ئاسانتره. به نمایشكردنی به‌شی ناوه‌وه‌ی مۆبایله‌كه، بۆیان ده‌ركه‌وت كه چۆن كۆمپانیاكه سوودی له‌و به‌شه به‌تاڵه وه‌رگرتووه كه پێشتر بۆ سه‌ماعه‌ی كلاسیكی 3.5 دانابوو، ئه‌مجاره كۆمپانیاكه له‌و به‌شه‌دا پارچه‌یه‌ك پلاستیكی دینامیكی بچوكی داناوه، كه رێگه به دیاریكردنی ئه‌و فشاره له‌مسه ده‌دات كه به‌هۆی په‌رچه كرداری جوڵه (اهتزاز) دروست ده‌بێت. هه‌روه‌ها پسپۆڕان سوریش بوون له‌سه‌ر نمایشكردنی پاتری مۆبایله‌كه، كه به توانای 2900 میللـی ئه‌مپێر دروست كراوه، به‌پێی بیروڕای ئه‌وان، پاتری مۆبایله نوێیه‌كه له نه‌وه‌كانی پێشووتر زیاتر كار ده‌كات، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باشتركردنی یه‌كه‌ی پرۆسێسه‌ری ناوه‌ند له جۆری A10 fusionی نوێ. هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی مۆبایله‌كه له ئاو و ته‌پوتۆز، ئه‌پڵ هه‌ستاوه به زیادكردنی كه‌ڤه‌رێكی كشاو (مه‌تاتی) نوێ بۆ مۆبایلی ئایفۆن 7، كه پێشتر له مۆبایله‌كانی تردا به‌و شێوه به‌هێزه‌و پته‌وییه بوونی نه‌بوو، هاوكات كۆمپانیاكه سه‌رجه‌م وایه‌ره‌كانی په‌یوه‌ندی مۆبایله‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه بۆ به‌شی راستی مۆبایله‌كه، هاوكات شاشه‌كه‌شی به‌لایه‌كدا ده‌كرێته‌وه كه له مۆبایله‌كانی پێشووتردا بۆ سه‌ره‌وه ده‌كرایه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شی سه‌ره‌كی مۆبایله‌كه‌ش ئاسانتر بووه، چونكه چه‌ندین به‌شی لێكه‌مكردووه‌ته‌وه. به نمایشكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی ناوه‌وه‌ی مۆبایله‌كه، پسپۆڕان گه‌یشتنه ئه‌و بۆچوونه‌ی كه مۆبایلی ئایفۆن 7 ئاسانتر دیزاین كراوه، به به‌راورد به مۆبایله‌كانی پێشووتری هه‌مان كۆمپانیا. خاك – و/ گۆران قادر س: الدیار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure