21/9/2016 01:31 PM

مؤبایلێكی زیرەك بۆ 4 مانگ بارگاوی كردنەوەی ناوێت

لە بازاری مۆبایلەكاندا چەندین مۆبایلی گرنگ هەیە كە شانازی بە بەهێزی پاتریەكانیانەوە دەكەن، گوایە تا ماوەیەكی زۆر پێویستی بە بارگاوی كردن نیە، بەڵام بەداخەوە پاتریەكانیان تا ماوەیەكی زۆر كار ناكات و دەبێت دووبارە بارگاوی بكەیتەوە.

بەلام كۆمپانیای فلێپس لە ژێر ناونیشانی Philips Xenium E570 نوێترین مۆبایلی زیرەكی خۆی راگەیاند، وەك جێگرەوەی مۆبایلە زیرەكان وایە، ئەم مۆبایلە دەتوانرێت بۆ ماوەی 139 رۆژ بەكاربهێنرێت بەبێ ئەوەی دووبارە بارگاوی بكەیتەوە. بەلام لەرووی قسە كردنەوە دەتوانرێت بۆ ماوەی 48 كاتژمێر قسەی پێبكرێت بەبێ ئەوەی شەحنی تەواو ببێت، ئەمە سەرەرای ئەوەی دەتوانیت بەهۆی پاتری ئەم مۆبایلەوە هەر ئامێرێكی تر شەحن بكەیتەوە.

مۆبایلی Philips Xenium E570 چەند تایبەتمەندیەكی گرنگیشی هەیە، لەوانە قەبارەی شاشەكەی 2.8 ئینج و رەنگاو رەنگە، رونیەكەشی 240x320 پێكسڵە، هەروەها رامەكەشی 64 مێگابایتە لەگەڵ بونی یادگایەكی ناوخۆیی بە قەبارەی 128 مێگابایتی، هاوكات رووكەشی دەرەوەی مۆبایلەكە پلاستیكەو بلوتوزیشی V3.0، توانای پاتری مۆبایلی Philips Xenium E570 3160 میلی ئەمپێرەو كێشیشی 156 گرامە.

خاك -  و/ گۆران قادر
س: عیون الخلیج




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved