22/9/2016 08:31 AM

ئینستاگرام تایبەتمەندیەكی گرنگ زیاد دەكات

تۆری كۆمەلایەتی ئینستاگرام بۆ وێنەكان، تایبەتمەندیيەكی نوێی راگەیاند، تایبەتمەندیيەكەش ناوی Save Draft و بەهۆیەوە رێگە بە بەكاربەران دەدات كە وێنەكانی خۆیان دوای دەستكاریكردنی بۆ لەمەودوا سەیڤ بكەن، لە سەرەتای دەركردنی ئینستاگرامەوە ئەم تۆرە رێگەی نەدەدا بەكاربەران ئەو وێنانە لای خۆیان سەیڤ بكەن كە بڵاویان دەكردەوە، بۆیە  نەبوونی ئەم تایبەتمەندييە گرنگە بە شێوەیەكی روون هەستی پێدەكرا كە پێویست بوو لە تۆرەكەدا هەبێت.

بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەری Engadetی ئەمریكی، كاتێك بەكارهێنەرێك دەیەوێت وێنەیەك بڵاوبكاتەوە، تایبەتمەندیەكە دەردەكەوێت، كاتێكیش دەیەوێت وێنەكە دابەزێنێت، ئەوە بۆ دەستكاریكردنی وێنەكە چەند هەلبژاردەیەكی وەك فلتەر  پێدەدات، ئەوەی لەسەر بەكارهێنەر پێویستە، ئەوەیە كە بگەرێتەوە بۆ لیستی چاككردنی وێنەكان، لەو بەشەداو لە بەرامبەریدا هەلبژاردەی پاراستن (سەیڤ)ی وێنەكە بۆ گۆرانكاریيەكان هەیە، یان دەتوانیت هەر لەوێ وێنەكە بەتەواوی بسریتەوە، بۆیە بەكاربەر سەرپشك دەكرێت لە سەیڤ كردنی وێنەكە یان سرینەوەی.

خاك -  و/ گۆران قادر
س: الیوم السابع






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved