ئه‌یگور كۆزلۆف سه‌رۆكی كۆمپانیای (روس ئه‌لیكترۆنیا) رایده‌گه‌یه‌نێت كه پلانێتی مۆبایلێكی زیره‌كی دروسكراوی روسیا به‌رهه‌مبهێنێت، به شێوه‌یه‌ك كه له كوالێتیدا هاوشێوه‌ی ئایفۆن بێت، به‌ڵام له نرخدا حه‌وت ئه‌وه‌نده هه‌رزانتر بێت له ئایفۆنی ئه‌مریكی. له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی روسیا الیوم رایگه‌یاندووه: مۆبایله خۆماڵییه‌كه له داهاتووداو له ساڵی 2018 دا به‌رده‌ست ده‌بێت، هاوكات ئاشكراشی ده‌كات كه مۆبایله نوێیه‌كه‌ی روسیا نرخه‌كه‌ی 8500 رۆبل ده‌بێت، واته نزیكه‌ی 130 دۆلار. له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی كۆمپانیای روس ئه‌لیكترۆنیا ئاشكرای ده‌كات كه مۆبایلێكی ئایفۆن حه‌وت كه یادگاكه‌ی 32 گێگابێت به نزیكه‌ی 1000 دۆلار ده‌فرۆشرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه نرخی تێچوونه‌كه‌ی 220 دۆلاره، بۆیه كۆمپانیا روسه‌یه‌كه ده‌توانێت به‌هه‌مان كوالێتی مۆبایلێكی هاوشێوه‌ی ئایفۆن دروست بكات، به‌ڵام نرخی هه‌رزانتر بێت. كۆمپانیای روس ئه‌لیكترۆنیا ئاشكراشی ده‌كات كه تا ده‌ركردنی مۆبایله‌كه هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی پرۆسێسه‌رێكی نوێ بۆ مۆبایله‌كه ده‌دات، ته‌نانه‌ت هه‌وڵده‌دات سیستمی كارپێكه‌ره‌كه‌شی تایبه‌ت بێت به مۆبایله‌كه، هاوكات له حاڵه‌تی نه‌توانینی دروستكردنی پرۆسێسه‌رێك بۆ مۆبایله‌كه، ئه‌وه كۆمپانیاكه په‌نا بۆ به‌كارهێنانی سیستمی ئه‌ندرۆیدو میمۆری تایوانی یان چینی ده‌بات. خاك - و/ گۆران قادر س: شاشه نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure