كۆمپانیای گۆگڵ ئه‌پڵیكه‌یشنی YouTube Go ی راگه‌یاند، كه ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نوێیه‌و ئامانجی فراوان كردن و گه‌یشتنی گرته‌ی ڤیدیۆییه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێڵی ئینته‌رنێتیان نیه یان خراپه، بۆیه تایبه‌ت كراوه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له رووی هێڵی ئینته‌رنێته‌وه هه‌ژارن، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه له‌لایه‌ن به‌كاربه‌رانی هینده‌وه داهێنراوه، بۆیه ئه‌م وڵاته له‌پێش وڵاتانی تره‌وه ئه‌م خزمه‌تگوزاره‌ییه نوێیه تاقی ده‌كاته‌وه. ئه‌پڵیكه‌یشنی YouTube Go رێگه به خه‌زن كردن و سه‌یركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به هێڵی ئینته‌رنێت هه‌بێت، هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی كوالێتی و قه‌باره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانت پێده‌دات، ئه‌مه‌ش به ئامانجی ئه‌وه‌ی كه به ویستی خۆت قه‌باره‌ی ئه‌و گرته‌یه دیاری بكه‌یت كه خه‌زنی ده‌كه‌یت، هه‌روه‌ها ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه رێگه به به‌شداری كردن (المشاركه- Share)ده‌دات له نێوان به‌كاربه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه. ده‌رباره‌ی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه، جوانا رایت جێگری كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: بێگومان ئه‌پڵیكه‌یشنی YouTube Go نوێیه‌و تایبه‌ته به هاوكاری كردنی نه‌وه‌ی داهاتوو كه له بارودۆخێكی قورس‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و دوورن له هێڵی ئینته‌رنێته‌وه، تا به‌هۆیه‌وه چێژ له گرته ڤیدیۆكان وه‌ربگرن، به تایبه‌ت به‌كاربه‌ران له هیند كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی كاریان له‌سه‌ر داهێنان و پێشخستنی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه كردووه. خاك – و/ گۆران قادر س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure