كۆمپانای كیا ئۆتۆمبێلی بچوكی خۆی كیا ریۆی 2017ی به‌رهه‌مهێنا، له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی چه‌ند وێنه‌و زیانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه. ئۆتۆمبێله‌كه له رووكاری ده‌ره‌وه به 8 ره‌نگی جیاواز به‌رده‌ست ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌نگه جیاوازانه 3 جۆر ویلی جیاوازیش بوونیان ده‌بێت، كه له‌ڕووی قه‌باره‌و دیزاینه‌وه جیاوازن، قه‌باره‌یان له 15 ئینجه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به 17 ئینج كۆتایی دێت، له رووكاری ناوه‌وه‌شدا كوشنه‌كانی به هه‌ردوو ره‌نگی ره‌ش و خۆڵه‌مێشی ده‌بن، كه به‌رگیان قوماش یان چه‌رمه، هاوكات ده‌توانیت داوای ره‌نگی ره‌ش بكه‌یت كه ره‌نگی سوریشی تێكه‌ڵ كرابێت، هه‌روه‌ها به‌شی دواوه‌ی فراوانه بۆ هه‌ڵگرتنی كه‌لوپه‌له‌كان، بۆ فراوانكردنیشی ده‌توانرێت كوشنه‌كانی ناوه‌ڕاست بنوشتێنرێته‌وه، هاوكات له به‌شی ده‌شبۆرده‌كه‌شی شاشه‌یه‌كی به قه‌باره‌ی 7 ئینجی داناوه، كه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆید ئه‌وتۆو ئه‌پڵ كارپله‌یدا كار ده‌كات. كیا ریۆی 2017 له‌ڕووی میكانیكیشه‌وه به 3 هه‌ڵبژارده بۆ بزوێنه‌ره‌كانی به‌رده‌ست ده‌بێت، كه هه‌وڵی داوه له هه‌موویاندا توانا‌و ئه‌دائیان باشتر بكات، ئه‌ویش بزوێنه‌ری 1.0 لیتر به توانای 98 ئه‌سپ كه 3 بستۆن و تێربۆیه، بزوێنه‌ری دووه‌میان 4 بستۆنه به قه‌باره‌ی 1.25 لیتر كه توانای 82 ئه‌سپی هه‌یه، بزوێنه‌ری كۆتایش قه‌باره‌كه‌ی 1.4 لیترو 4 بستۆنه، توانای ئه‌م بزوێنه‌ره‌ش 90 ئه‌سپه، به‌ڵام تائێستا نازانرێت كه بریكاره‌كان ئۆتۆمبێلی كیا له جۆری 3 بستۆنی ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه یان نا؟! كیا ریۆ په‌یكه‌رێكی به‌هێزی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داناوه، بۆیه ئه‌م په‌یكه‌ره بۆ سه‌رجه‌م خێراییه‌كان گونجاوه، كیا ریۆ ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله 5 ئه‌ستێره له تاقیكردنه‌وه‌ی NCAP وه‌ربگرێت. (تاقیكردنه‌وه‌ی NCAP تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وروپیه، هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه تازه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاقیده‌كرێته‌وه، له كۆتاییشدا به‌پێی ئه‌نجانی تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌ستێره به ئۆتۆمبێله‌كه ده‌به‌خشرێت)، بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته‌ش كیا هه‌ستاوه به دانانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه كاتێك له رێڕه‌و لاده‌دات، هه‌روه‌ها 6 توره‌كه‌ی هه‌وایی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه جێگیر كردووه، له‌گه‌ڵ دانانی برێكی ئۆتۆماتیكی بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو. خاك – و/ گۆران قادر س: سعودی شفت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure