كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێره زیره‌كه‌كانی وه‌ك مۆبایل و ئایپاد و تابلێته‌كان، بڕیاریاندا به‌رهه‌مه‌كانی گالاكسی نۆت 7 رابگرن و چیتر نه‌یخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه، به‌و هۆیه‌ی كێشه‌ی له باترییه‌كه‌یدا هه‌یه‌و نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ری بكه‌ن بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌یان داوه. هه‌واڵه‌كه‌ش له سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو یه‌كێك له لقه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه‌یه له وڵاتی ڤێتنام بڵاوبووه‌ته‌وه، كێشه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی سامسۆنگ له باتریه‌كه‌یدایه‌و مۆبایله‌كه به‌ده‌ست چه‌ند به‌كارهێنه‌رێكییه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ره‌خنه‌یه‌ی توند له كۆمپانیای سامسۆنگ بگیرێت. به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه دراوه كه هه‌ریه‌كه له كۆمپانیای سامسۆنگ و لایه‌نێكی پارێزگاریكردنی به‌كارهێنه‌ران له هه‌ریه‌كه له وڵاتانی كۆریای باشوور و چین و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆبوونه‌ته‌وه‌و راوێژیان له‌سه‌ر كردووه. كۆمپانیای سامسۆنگ له 2ی مانگی سێبته‌مبه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مۆبایله‌كانی گالاكسی نۆت 7ی دا له بازاڕه‌كاندا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی باتری ئه‌و ئامێره‌وه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه، كۆمپانیای سامسۆنگیش رایانگه‌یاند كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كه‌ن و به‌كارهێنه‌رانی لێ دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا رایانگه‌یاند كه ناتوانن چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه چیتر به‌رهه‌می نۆت 7 ناخه‌نه‌وه بازاڕه‌كان و به‌كارهێنه‌رانیش ناتوانن سوودمه‌ند بن له خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی سامسۆنگ. به گوێره‌ی وته‌ی شاره‌زایانیش، ئه‌و جۆره‌ی سامسۆنگ ده‌بێته هۆی له‌كه‌دار كردنی ناوی كۆمپانیاكه‌و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی سامسۆنگ له داهاتوودا، هه‌ر بۆیه كۆمپانیای سامسۆنگ ملیاره‌ها دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت متمانه لای به‌كارهێنه‌رانی دروست بكاته‌وه. خاك – سامان عه‌لی س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure