هه‌مووان ده‌زانین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك خزمه‌تگوزارییه‌كی هه‌یه به‌ناوی (poke)، به‌ڵام زۆرینه‌مان تائێستا نه‌مانزانیوه مانای چیه‌و بۆچی به‌كاردێت. كۆمپانیای فه‌یسبوك سوودی خزمه‌تگوزاری پۆكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بتناسێت، پێش ئه‌وه‌ی داوای هاوڕێیه‌تیت لێبكات له ڕێگه‌ی (poke) ئاگادارت ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر (poke)ـه‌كه قبوڵ نه‌كه‌یت ئه‌و كه‌سه ناتوانێت شته تایبه‌تییه‌كانت ببینێت، ئه‌گه‌ریش قبوڵ بكه‌یت و بۆی بگه‌ڕێنیته‌وه، ئه‌وا كه‌سی به‌رامبه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك شته تایبه‌تییه‌كانت ده‌بینێت. سوودی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه وێنه‌ی خۆی دانهنناوه یان دڵنیا نیت ئه‌و كه‌سه كێیه‌و ده‌ته‌وێت پێش ئه‌وه‌ی داوای هاوڕێیه‌تی لێبكه‌یت بیناسیت، به‌م رێگه‌یه ده‌یناسیت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure