8/11/2016 02:19 PM

بەكارهێنانی میدیای كۆمەڵایەتیی (سۆشیال میدیا) بۆ بنیاتنانی كارزانیی پیشەیی

پلاندانان بۆ كاروانی پیشەیی
بەكارهێنانی میدیای كۆمەڵایەتیی (سۆشیال میدیا) بۆ بنیاتنانی كارزانیی پیشەیی
*ئەلێكزاندرا ساموێڵ
وەڕگێڕانی: جە میل عە لی

ئەگەر وابیر لەمیدیای كۆمەڵایەتیی- سۆشیال میدیا بكەیتەوە كە تاكە زەمینەی سێلفیی سەیران وسەفا وپێداویستییەكانی كێكە،ئەوە دەشێت بیرۆكەی بەكارهێنانی بۆ پەرەپێدانێكی پیشەیی راستەقینە ناماقوڵ بێت.بەڵام چەندین رێگەهەن كەدەتوانیت سۆشیاڵ میدیایان پێ بەكاربهێنیت بۆ بنیاتنانی گەلێ كارزانیی پیشەیی،مەعریفە وپەیوەندییەكان بەبێ ئەوەی شەكەت بیت. بۆ بەدەستهێنانی بەهای فێربوونێكی راستەقینە لەسۆشیال میدیاوە ئەم سێ پرسیارە لەخۆت بكە:
-    من دەمەوێت فێری چیی بم؟

گەرەكتە زیاتر لەبارەی پیشەسازییەكەتەوە فێربیت؟ شوێن پێشەنگە پیشەسازییە ژیرەكان بكەوە لە LinkedIn وتویتەر تا ببینیت ئەوان چیی دەخوێننەوە وبیر لە چیی دەكەنەوە. لەوەوە تۆ دەتوانیت سەرەكیی ترین هەشتاگە پیشەسازییەكان لەسەر تویتەر بزانیت بۆ بەئاگابوون لە گرنگترین سەرچاوە تازەكان.وێڵبە لەدووی باشترین جێنووس (بلۆگ) ووەشاندنە دەنگییەكان  podcasts لە رشتەكەتدا بە زێدەتر خوێندنەوە یا گوێ ڕادێران كاتێك چیرۆكێكی سەرنج راكێش دەبینیتەوە كە هاوڕٍێیەك لەسەر ئینتەرنێت هاوبەشیی(شێر)ی كردووە. بیربكەرەوە لەرشتە یا بابەتێكی لاوەكیی دیارییكراو كەدەتەوێت ئەم جارە لەبارەیەوە فێربیت،وخوێندنەوەت چڕبكەرەوە لەسەر ئەو بوارە دیارییكراوە بۆ ئەوەی پەرەبدەیت بە شارەزایی لەجێی فێربوونی بەشێكی گچگە لەبارەی زۆر بابەتەوە. هەروەها فكربكەرەوە لەبارەی كەموكورتییەكانی كارزانیی.ئەگەر زۆر نماییشكاریی(presentations) دەكەیت وتاقەتت چووە لەگرافیكە بازنەییە كۆن ووەڕسكارەكانی ئێكزڵ،بكەوە تەماشاكردنی گرافیكە زانیارییدارەكان لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی pinterest بۆ ئەوەی ئیلهام وەربگریت لەبارەی چۆن ئیشێكی باشتر بكەیت لەپێشكەشكردنی داتادا.
ئەگەر ئیدارەدانی كات كێشەیەكی بەردەوامە بۆت،شوێن لیستێك لەشارەزایانی بەرهەمداریی(productivity)بكەوە لەسەر تویتەر بۆ وەرگرتنی دوایین ئامۆژگارییەكانیان.بەكارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ كاركردن لەسەر بوارگەلێكی لەم جۆرانە نەك هەر بەتەنیا دەستگا(سێت)ی لێزانییە پیشەییەكانت بەهێزتر دەكات بەڵكو یارمەتییت دەدات بۆ فراوانكردنی تۆڕەكەت.لەرێی دووبارە شێركردنەوەی ئەو سەرچاوە بەسوودانەی دەیاندۆزیتەوە لەسەر LinkedIn وتویتەر، تۆ دەتوانیت كەسانی تریش بدۆزیتەوە كە هەر وەك تۆ ئارەزوومەندن لەو بابەتانەدا و جڤاتێك بۆ فێربوون بنیاتدەنێی (زیاتر لەسەر ئەمە لە دواییدا هەیە).  
-    كەی كاتم هەیە بۆ فێربوون ؟
دەكرێت سۆشیال میدیا رێگەیەكی كارییگەر بێت بۆ گرتنەبەری پەرەپێدانی پیشەیی چونكە بەسانایی لەگەڵ ژیانی رۆژانەتدا دەسازێت. بەڵێ،تۆ دەتوانیت زۆرت دەستبكەوێت لەئامادەبوون لەچەند كۆنفرانسێكدا لەساڵێكدا- بەڵام هیچ شتێك وەك پرۆسەیەكی بەردەوامی فێربوون نییە كەبتخاتە سەر تین وتاوسەندن وبیركردنەوە لەگەلێ رێگەی خوڵقێنەری تازە.هەندێك بیرۆكە بخەرەنێو كەی كات و وزەی عەقڵییت هەیە بۆ فێربوون وچ چەشن (فۆرمات) ێك بەباشترین شێوە بۆ خشتەی پلانەكەی تۆ دەگونجێت. ئەوجا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانت بەكاربهێنە بۆ دۆزینەوەی ئەو زانیارییەی دەتەوێت لەو فۆرماتەدا كە تۆدەتەوێت. بۆ نموونە ئەگەر تۆ دەتەوێت ئیش بكەیت لەسەر خود-پەرەپێدان لەكاتی كاركردن لەدەرەوە،كاری رۆتینی نێوماڵ یا لەگواستنەوەدایت، ئەوە كاتێكی مەزنە بۆ گوێگرتن لەو وەشاندنە دەنگییانەی تۆ بەردەستت كەوتوون.ئەگەر بە گواستنەوەی گشتیی هاتوچۆ دەكەیت ودەتوانیت بخوێنیتەوە لەكاتی دانیشتنتدا،ئار ئێس ئێس ریدەرێك دابەزێنە وەك (فیدلیی) كە دەتوانیت بەكاریبهێنیت بۆ بەشداربوون لەبلۆگەكانی بوارەكەتدا.تۆ توانا دەبیت فێربوونێكی زۆر بەدەستبێنیت ئەگەر كاتەكەت بەسەر ببەیت بەخوێندنەوە یا گوێگرتن بۆئەو سەرچاوانەی  تۆدۆزیوتنەتەوە لەجێی تەنیا هەڵدانەوەی تازەترین مانشێتەكان.
-    من دەمەوێت لەكێوە یا لەگەڵ كێ فێرببم؟
هەندێك لە ئێمە بەباشترین شێوە فێردەبێت ئەگەر بەشێك بین لە جڤاتێكی فێربوون.ئا ئەمە ئەو شوێنەیە كە تیایدا بەراستیی سۆشیال میدیا وەك مانگ هەڵدێت:چونكە سۆشیال میدیا هەمووی لەبارەی ئەوەیە بەتوانا بیت بۆهاوبەشیی پێكردنی بیرۆكەكان لەگەڵ خەڵكێكی تر.ئەو رێگەیەكی گرنگە بۆ سەرقاڵ بوون بە فێربوونی چالاكەوە لەگەڵ گروپێگ لەخەڵك كەدەیانەوێت گوێ رادێرن بۆ بیرۆكەكان ودەروون بینینەكانت لەپاڵ بەخشینەوەی ئەوانەی خۆیاندا.فرە رێگەهەن بۆدۆزینەوە یاخود پێكهێنانی كۆمەڵگەی فێربوون لەسەر ئینتەرنێت.ئەگەر تۆ دەگەڕێی بۆجڤاتێك لەپیشەیەك–گروپێك لەپیشەگەرانی هاوڕێ لەبوارەكەتدا، شێركردنی سەبقی –سكووپ-ی ناوخۆیی یا باشترین مومارەسە لەگەڵ یەكتر- تۆ دەتوانیت ئەو جڤاتانە لەسەر فەیس بووك،لینكیدلن یا تەنانەت Slack بدۆزیتەوە.بۆدۆزینەوەی گروپێك كە بۆتۆ دەستبدات،پرسیار لەهاوڕێ وهاوكارەكانت بكەداخۆ ئەوان بەشێكن لەهیچ جۆە جڤاتێكی فێربوون یاپیشەیی كەدەشێت دەستگیرۆیی تۆ بكەن لەبوارێكی دیارییكراودا یابوارێك لە ژیانی كاردارییت.چەندێك بەرچاوروونتر بیت لەبارەی ئەوەی دەتەوێت فێری چیی بیت وئەو جۆرە لە كەسەكان كە دەتەوێت لێیانەوە فێربیت ،ئەوەندەش ئەگەری ئەوە هەیە بتوانیت جڤاتی دروست بۆ خۆت بدۆزیتەوە.
لەئەزموونی خۆمدا هەرە بەبەهاترین گروپەكان جڤاتە بچووكەكان،تەنیا بەداوەتكردنەكانن كەتیایاندا هەرئەندامێك بەلانی كەمەوە كەسێكی تر لەگروپەكەدا دەناسێت. ئەوەش ئەو ئاستە لەمتمانە دروستدەكات كەپێویستە بۆئەوەی خەڵك ئەزموونی قورس وئامۆژگاریی نێوخۆیی ببەخشنەوە شان بەشانی ئاراستەكردنی ئەو پرسیارانەی دەشێت  هەست بە ئاسوودەیی نەكەن ئەگەر لەچوارچێوەیەكی گشتیی تردا بیدركێنن. دانانی نییەتەكانی فێربوونت بۆ چیی، كەی و ێ فێرت بكات دەشێت سوشیال میدیا بچەرخێنێت بۆ سەرچاوەیەكی بەهێز ولە كاتدا گونجاو بۆبەرەوپێشچوونە پیشەییە بەردەوامەكەت.بەڵێ هێشتا دەرەتانێك هەیە بۆ وێنەی چركێندراوی خواردنەكانی نانی بەیانیت- وەلێ كاتێك ئامادەباشیت بۆ كاركردن بیرت بێت كە سۆشیال میدیا دەشتوانێت یارمەتیت بدات لەمەڕ ئامانجی پیشەیی داهاتووت.
------------

*ئەلێكزاندرا ساموێڵ ئاخاوتنكار نووسەرێكە كە لەگەڵ كۆمپانیا پێشەنگەكانی جیهاندا كاردەكات بۆ تێگەیشتن لە كڕیارەكانیان لەسەر ئینتەرنێت و ئامادەكردنی ریپۆرتی بە داتا ئاراستەكراو وەكو هاوبەشیی كردن كڕینە تازەكەیە. نووسەری (ژیرانەتر كار بكە لەگەڵ سۆشیال میدیا) چاپی هارڤارد بزنس ریڤیو پرێس ، 2015 . ئەلێكس دكتۆرای هەیە لە زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی هارڤارد.
     
https://hbr.org/2016/08/using-social-media-to-build-professional skills?utm_campaign=HBR&utm_source=facebook&utm_medium=social




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved