تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گرنگ زیاد ده‌كات كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه سوود به هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه ده‌گه‌یه‌نێت. تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كه‌ی ئینستاگرام بریتییه له‌وه‌ی كاتێك كه‌سێك له‌و تۆڕه‌دا پۆستی هاوڕێیه‌كی پرینت سكرین ده‌كات، ئه‌وا به نۆتیفیكه‌یشن ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌ی و ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه فڵان هاوڕێی پرینت سكرینی پۆسته‌كه‌ی كردووه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئینستاگرام هاوشێوه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات-ـه، كه یه‌كێك بوو له تایبه‌تمه‌ندییه به‌سووده‌كانی سناپ چات و زۆركه‌س ته‌نها له‌به‌رئه‌وه سناپ چات-یان به‌كارده‌هێنا كه وێنه‌و پۆسته‌كانیان له‌لایه‌ن هاوڕێ یان كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه نه‌دزرێت، چونكه هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی دزینی ئه‌و وێنه‌و پۆستانه‌ی بدایه، ئه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ی به نۆتیفیكه‌یشن ئاگادار ده‌كرایه‌وه. هه‌روه‌ها ئینستاگرام ئه‌مه یه‌كه‌م جاریان نیه كه هاوشێوه‌ی پۆسته‌كانی سناپ چات به‌كارده‌هێنێته‌وه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستاش به‌شێكی زیاد كرد كه پۆستی تێدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ته‌نها ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر خۆی ده‌سڕدرێته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره ناسراوه‌كانی سناپ چات. خاك - و/ كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure