كۆمپانیای فۆكسكۆن یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌شێكی زۆری مۆبایلی ئایفۆن دروست ده‌كات و بنكهكهی له وڵاتی تایلانده، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی هه‌زاران مۆبایلی دزیوه. هه‌ربۆیه دادگا سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی كۆمپانیای فۆكسكۆن (5700) مۆبایلی ئایفۆنی جۆراوجۆری دزیوه، پاشان له بازاڕی وڵاتاندا به نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار فرۆشتونیهتهوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی كۆمپانیاكه‌ی كردووه به‌نهێنی ئه‌و كاره‌ی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام پاش ئاشكرابوونی دادگا سزای 10 ساڵ زندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه. به‌ڵام ئاژانسه جیهانییه‌كان تائێستا ئه‌وه‌یان رووننهكردوهتهوه كێ ئه‌و نهێنییه‌ی ئاشكرا كردووه. خاك - و/ كاشان
س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure