به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا به‌هۆی كاروباری زۆر‌و سه‌رقاڵی كه‌سه‌كانه‌وه كه پێویستیان به دوو ژماره‌ی مۆبایل هه‌یه‌و زۆرینه‌یان دوو مۆبایلیان پێیه، كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاریداوه له ماوه‌ی داهاتوودا جۆره مۆبایلێكی نوێی ئایفۆن دروست بكات كه دوو سیم‌كارت ده‌خوێنێته‌وه. به‌م رێگه‌یه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو مۆبایلیان پێیه‌و بێزار بوون له به‌كارهێنانیان و گرانی هه‌ڵگرتنییه‌وه. بۆ له‌مه‌ولا رزگاریان ده‌بێت و به‌بێ كێشه هه‌ردوو سیمكارته‌كه‌یان ده‌خه‌نه یه‌ك مۆبایله‌وه. كۆمپانیای ئه‌پڵ له میدیا ره‌سمییه‌كانیانه‌وه رایانگه‌یاندووه، له ئێستادا ئه‌وجۆره مۆبایله زیاتر له وڵاتانی چین و هیندستان داواكاری زۆری له‌سه‌ره، دروست كردنی ئه‌وجۆره مۆبایله‌ش چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. به‌ڵام تائێستا به‌ته‌واوی كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی رانه‌گه‌یه‌نراوه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure