تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ زیاد ده‌كات بۆ به‌كارهێنه‌رانی، كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ش بریتییه له زیادكردنی ئایكۆنی لایك بۆ كۆمێنته‌كان. له پێشتردا كاتێك هاوڕێیه‌كت له ئینستاگرام كۆمێنتی بۆ ده‌نووسیت، ده‌بووایه هه‌ر به كۆمێنت وه‌ڵامت بدایه‌ته‌وه. به‌ڵام بۆ له‌مه‌ولا ده‌توانیت ته‌نها لایكی كۆمێنته‌كه‌ی بكات، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر پێویستی به وه‌ڵامێكی ورد هه‌بوو ئینجا ده‌توانیت به كۆمێنتیش وه‌ڵامی بده‌یته‌وه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام هاوشێوه‌ی فه‌یسبوكه، به‌وپێیه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا فه‌یسبوكیش هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی بۆ كۆمێنته‌كانی زیاد كرد. ئه‌و تایه‌تمه‌ندییه نوێیه‌ی ئینستاگرامیش له ئێستادا بۆ هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆیدو ئای ئۆ ئێس به‌رده‌سته‌و له چه‌ند وڵاتێك كاری پێده‌كرێت. جێی باسه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئه‌مه یه‌كه‌م جاری نیه هاوشێوه‌ی فه‌یسبوك تایبه‌تمه‌ندیی زیاد ده‌كات، له كاتێكدا ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی سناپ چاتیش تایبه‌تمه‌ندی زیاد كردووه، ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه بتوانێت به باشترین شێوه‌و له زۆرترین بواره‌وه خزمه‌ت به به‌كارهێنه‌رانی بكات و له ئاستێكی پێشه‌نگدا خۆی ببینێته‌وه. خاك - و/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure