تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌رده‌وام له نوێكردنه‌وه‌ی تۆڕهكهیدایهو بۆ ئه‌مجاره‌ش به‌نیازه به‌یه‌كجاری له‌ناو تۆڕه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌رداری ماسنجه‌ر ببێت و به به‌رنامه‌یه‌كی جیاواز بتوانرێت به‌كاربهێنرێت. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له جیهاندا، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2017ـه‌وه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ماسنجه‌ر جیاده‌كاته‌وه، واتا به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ی به‌رنامه‌ی ماسنجه‌ر دانه‌گرێت، ئه‌وا ناتوانێت نامه بنێرێت بۆ هاوڕێكانی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نامه‌ی هاوڕێكانی به‌ده‌ست ناگات. جێی باسه، ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجار نیه فه‌یسبوك گۆڕانكاری له ماسنجه‌ردا ده‌كات، به‌ڵكو چه‌ندینجار نوێگه‌ری بۆ كردووه‌و هه‌رجاره‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی بۆ زیادكردووه، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره به یه‌كجاری له فه‌یسبوكی جیاده‌كاته‌وه‌و وه‌كو دوو به‌رنامه‌ی جیاواز له مۆبایله‌كه‌تدا ده‌توانیت به‌كاریان بهێنیت. هه‌روه‌ها به‌م رێگه‌یه‌ش و به‌هۆی ریگلام كردن له‌و تۆڕه، كۆمپانیای فه‌یسبوك قازانجێكی گه‌وره‌ی ماددی ده‌كات. خاك - و/ لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure