"ئه‌دۆلف هێتله‌ر"ی سه‌رۆكی نازییه‌كان كه به ره‌گه‌ز خه‌ڵكی نه‌مسا بووه‌و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیاوه، ئه‌م ئامێری ته‌له‌فۆنه‌ی به‌كارهێناوه‌و له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌ویش زۆرترین تاوانی پێ ئه‌نجامدراوه، هه‌ربۆیه به مه‌ترسیدارترین ئامژری ته‌له‌فۆن ناوده‌برێت. ئامێری ته‌له‌فۆنه‌كه‌ش، سه‌ڵیبێك و ناوی سه‌رۆكی نازییه‌كانی له‌سه‌ره‌و ره‌نگی سووره، كه له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا به‌كاریهێناوه‌و له رێگه‌ی ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌وه فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ هێزو سه‌ربازه‌كانی بۆ كوشتنی هه‌زاران كه‌س و ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان و توندوتیژی. ته‌نانه‌ت تۆمه‌تی بۆ برای هاوسه‌ره‌كه‌شی دروست كردووه‌و له رێگه‌ی ئه‌م ئامێری ته‌له‌فۆنه‌وه فه‌رمانی كوشتنی بۆ ده‌ركردووه. جێی باسه، ئه‌م ئامێره له شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 1945 دا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی ئه‌و وڵاته‌وه به‌ناوی (Ralph Rayner) دۆزرایه‌وه، به‌ڵام خۆی له ژیاندا نه‌ماوه‌و له ئێستاشدا كوڕێكی ئه‌و ئه‌فسه‌ره له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌لێكسنده‌ری مێژووییه‌وه خراوه‌ته زیادكردنێكی ئاشكراوه به مه‌به‌ستی فرۆشتنی. خاك – كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure