ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئه‌مریكا كیشوه‌رێكی نوێ به ناوی كیشوه‌ری زیلاندیا ده‌دۆزنه‌وه، كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كیشه‌وه‌ره‌كانی تری گۆی زه‌وه‌ی تێدا به‌دیده‌كرێت. به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "تێلیگراف"ی به‌ریتانی، 11 زانای كۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكا كیشوه‌رێكی نوێیان له رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئوسترالیا دۆزیوه‌ته‌وه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 9.4 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت و رێژه‌ی 94%ی له‌ژێر ئاودایه. زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، زیلاندیا كیشوه‌رێكی نادیار بووه‌و له ئێستادا دۆزراوه‌ته‌وه كه چه‌نده‌ها جۆری به‌ردو مادده‌ی خاو له‌خۆده‌گرێت و پاش راگه‌یاندنی له نه‌خشه‌ی جیهاندا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان له كیشوه‌ره نوێیه‌كه ده‌ریده‌خه‌ن كه كیشوه‌ری زیلاندیا به‌شێك بووه له ئوسترالیا‌و لافاو پێش 60 ملیۆن ساڵ له‌و كیشه‌وه‌ره دایبڕیوه. خاك ژیمان عبدالرحمان س/ تێلیگراف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure