بیڵ گه‌یتس سه‌رۆكی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، هۆشداری ده‌دات له زیادبوونی ژماره‌ی مردووانی جیهان بۆ 30 ملیۆن كه‌س له ساڵێكدا ئه‌ویش به‌هۆی درمه گوێزه‌ره‌وه‌كان. بیڵ گه‌یتس له‌میانه‌ی وتارێكدا له كۆنگره‌ی میونخی ئه‌ڵمانیا، هۆشداریدایه جیهان له‌باره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی مردووانی جیهان به درمه گوێزه‌ره‌وه‌كان كه ده‌بێته هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوان له ماوه‌ی 10-15 ساڵی داهاتوودا. له‌و وتاره‌یدا گه‌یتس، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ره‌نگه درمه گوێزه‌ره‌وه‌كان زیادبكه‌ن به‌هۆی شاشه‌ی كۆمپیوته‌رو ئامێره ته‌كنه‌لۆجیه‌كانه‌وه‌و ببنه هۆی كوشتنی 30 ملیۆن هاووڵاتی له‌ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێكدا. هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه كه زیانی درمه گوێزه‌ره‌وه‌كان كه‌متر نیه له زیانی جه‌نگه ئه‌تۆمیه‌كان یاخود گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، بۆیه ده‌بێت جیهان خۆی ئاماده‌بكات بۆ ئه‌و كاره‌ساته هه‌روه‌ك چۆن سه‌ربازان پێش چوونه مه‌یدانی جه‌نگ راهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا به‌رگه‌ی ئه‌نفلۆنزاو دۆخی مه‌یدانی جه‌نگ بگرن. جێی باسه، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا له كۆنگره‌ی ئابوری جیهان له دافوس، بیڵ گه‌یتس هۆشداریدایه جیهان له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی تیرۆری بایلۆجی. خاك – ژیمان عبدالرحمان س/ الان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure