12/3/2017 10:07 AM

پارێزراوترین کورسی فڕۆکە کامەیە؟


هاتوچۆی هێڵی ئاسمانی یەکێکە لە پارێزراوترین جۆری هاتوچۆ بەوهۆیەیی کەمترین ڕوداوی فڕۆکە لەجیهاندا ڕودەدەن بەجۆرێک بەپێی ئامار و توێژینەوەکان لە نزیکەی ١٠ هەزار هاوڵاتیدا تەنها یەك کەس بە ڕوداوی فڕۆکە گیان لەدەست دەدات بەڵام لە ١١٢ هاوڵاتیدا یەکێکیان بە ڕودای هاتوچۆی ئۆتۆمبێل گیان لەدەست دەدات .
لەگەڵ ئەوەی هێڵی ئاسمانی پارێزراوترین جۆری هاتوچۆیە بە تەنها لەماوەی ساڵێکدا ٤٠ ملیۆن گەشتی ئاسمانی لە جیهاندا ئەنجامدراوە بەبێ ڕودانی هیچ ڕوداوێك، بەڵام بەدەریش نیە لە ڕووداوە جۆراوجۆرەکان لە ساڵی  ٢٠١٦دا ٨٩ ڕووداوی جیاجیای فڕۆکە لە جیهاندا تۆمار کراون کە بونەتەهۆی کوژرانی ٣٧٣ کەس.

لەگەڵ ئەوەی گەشتی فڕۆکە جێگای دڵنیایە بەڵام کەسانێکی زۆریش دەپرسن کە دەبێت کام کورسی فڕۆکە پارێزراوترین بێت؟
بەپێی ڕاپۆرتێكی پەیمانگای توێژینەوەی گەرودنی و هێڵی ئاسمانی جیهانی، لەماوەی نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردودا ٤ هەزار و چوارسەد ڕوداوی فڕۆکە ڕویانداوە کە بونەتە هۆی کوژرانی ٧٤٧ هاوڵاتی.

لە توێژینەوەکانی پەیمانگاکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە ٣٠% ئەو گەشتیارانەی گیانیان لەدەست داوە لە بەشی پێشەوەی فڕۆکەدا و لە ٢٩% شیان لەبەشی پاشکۆی فڕۆکەدا دانیشتون ، بەڵام لە ٤١% ئەو گەشتیارانەی گیانیان لەدەستداوە لە کورسیەکانی ناوەڕاستی فڕۆکەدا بوون.

لە توێژینەوەکدا ئەوەخراوەتە ڕوولە ٢٢%ی ئەو گەشتیارانەی گیانیان لەدەستداوە لەبەشی ڕاڕەوی فڕۆکە نزیك بە دەرگای چونەدەرەوەی باری لەناکاو دانیشتون، بەوەش ئەو جێگایە بە پارێزراوترین شوێنی فڕۆکە هەژمار دەکرێت .

پەیمانگاکە باسیلەوەکردووە ژمارەی ئەو گەشتیارەنی لەبەشی ڕاستی فڕۆکەدا گیانیان لەدەستداوە لە ٥٢% و لە ٤٨% شیان لەبەشی چەپی فرۆکەدا بوون.

خاک- ژیمان عبدالرحمن
س/هافیتغتون پۆست




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved