به‌شی ماسنجه‌ری سه‌ر به تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك دوو تایبه‌تمه‌ندی زیاد ده‌كات به مه‌به‌ستی سوودگه‌یاندنی زیاتر به به‌كارهێنه‌رانی. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان به شێوه‌یه‌كه كاتێك نامه‌یه‌كت بۆ دێت چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌نجه له‌سه‌ر نامه‌كه رابگره، چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كت پێده‌دات كه ژماره‌یان 7 هه‌ڵبژارده‌یه‌و له شێوه‌یه‌ی ئیمۆجی ده‌بێت. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به نووسین وه‌ڵامی نامه‌كه بداته‌وه به یه‌كێك له‌و ئیمۆجیانه په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نێت به‌و كه‌سه‌ی نامه‌كه‌ی بۆ ناردووه. هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كان، تایبه‌تمه‌ندی دووه‌م به شێوه‌یه‌كه كه چۆن له كۆمێنتدا یان له‌ناو پۆسته‌كانی فه‌یسبه‌كدا ئه‌گه‌ر بته‌وێت هاوڕێیه‌كت هاوبه‌شی پێبكه‌یت له‌به‌رده‌م هێمای (@) ناوی هاوڕێكه‌ت ده‌نووسیت، ئه‌وا كاتێكیش نامه‌یه‌ك بۆ هاوڕێیه‌كت ده‌نێریت به‌هه‌مانشێوه ناوی ئه‌و هاوڕێیه‌ی ترت بنووسه كه ده‌ته‌وێت هه‌مان نامه ببینێت. جیاوازی تایبه‌تمه‌ندی دووه‌م له‌گه‌ڵ گروپی ماسنجه‌ر ئه‌وه‌یه كاتێك چه‌ند هاوڕێیه‌ك گروپێك دروستده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێكیان نامه بنێرن بۆ گروپه‌كه هه‌موو هاوڕێكانی تر به‌رده‌وام نامه‌كان ده‌بینن، تا كاتێك خۆت له گروپه‌كه ده‌سڕیته‌وه ئینجا نا‌توانیت بیبینیت، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌ی ماسنجه‌ر ئه‌وه‌یه كه ته‌نها ئه‌و مه‌سجه‌ی (@)و ناوی هاوڕێكه‌ی تێدا به‌كارهاتووه له‌لایه‌ن ئه‌و هاوڕێیه‌ته‌وه ده‌بینرێت و مه‌سجه‌كانی تری بۆ ناچێت، ئه‌گه‌ر پێویست بكات وه‌ڵامه‌كه‌شی ببینێت ئه‌وا هاوڕێكه‌ی تر كه نامه‌كه‌ت بۆ ناردووه ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه (@)و ناوه‌كه‌ی به‌كاربهێنێته‌وه ئه‌گه‌رنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایبینێت و نامه‌كان پارێزراو ده‌بێت. خاك - لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure