به‌پێی نوێترین هه‌واڵی ماڵپه‌ره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی گالاكسی خسته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه كه به گالاكسی S8 ناسێنراوه. به‌ڵام له ئێستادا چه‌ند كێشه‌یه‌كی لێ ده‌ركه‌وتووه‌و بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی به‌كارهێنه‌رانی. ئه‌وجۆره مۆبایله نوێیه‌ی گالاكسی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی تێدایه له‌چاو نه‌وه‌كانی پێش خۆی و هه‌روه‌ها له‌چاو جۆره‌كانی تری مۆبایلی هۆشمه‌ن، به‌ڵام چه‌ند كێشه‌یه‌كیشی لێ دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌كارهێنه‌رانی نیگه‌ران كردووه. به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی گالاكسی S8 كۆمپانیای سه‌ره‌كیان له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه مۆبایله‌كانیان ریستارت ده‌كات و به‌بێ خواستی خۆیان دهكوژێنهوهو داده‌گیرسێنه‌وه. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شیان گرتووه كه به هێزێكی كه‌م ده‌ڕووشێت وبه‌رگه‌ی هیچ به‌ركه‌وتنێك ناگرێت. خاك – كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure