كاتێك به‌رهه‌مێكی ئه‌لیكترۆنی له بازاڕه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت و ره‌واجێكی باشی ده‌بێت له‌نێوان به‌كارهێنه‌راندا، ئه‌وه كۆمپانیاكانی تر هاوشێوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه ئامێره‌كه دروست ده‌كه‌نه‌وه‌و ساخته‌ی ده‌كه‌ن، له دیزایندا هاوشێوه‌ی ئامێره ئه‌سڵیه‌كه‌یه، به‌ڵام له تایبه‌تمه‌ندی و كاركردنیدا زۆر جیاوازه، ئایفۆنیش یه‌كێكه له‌و ئامێرانه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر لاسایی بكرێته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی تره‌وه، بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئایفۆنی ساخته (عادی) له ئه‌سڵی له‌وه‌یه ئه‌م زانیاریانه سوودت پێبگه‌یه‌نێت: * پێش هه‌موو شتێك پاره‌یه‌كی كه‌م مه‌ده به مۆبایله‌كه، چونكه نرخێكی هه‌رزان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه مۆبایله‌كه ئه‌سڵی نیه. * مۆبایلی ساخته تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌مۆری نیه كه له‌گه‌ڵ دووگمه‌ی Home دایه. * دوگمه‌ی قوفڵی مۆبایل (یان كوژانه‌وه‌ی مۆبایله‌كه) به شێوه‌یه‌كی به‌رزتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌پێچه‌وانه‌ی مۆبایلی ئه‌سڵی كه به‌رزییه‌كی كه‌می هه‌یه. * كاتێك مۆبایله‌كه هه‌ڵده‌كه‌یت، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه له‌مسه‌كه‌ی وه‌ك پێویست نیه. * مۆبایلی ئایفۆنی ساخته به سیستمی كارپێكه‌ری ئه‌ندرۆید كارده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئایفۆنی ئه‌سڵی تاكه مۆبایلی زیره‌كه كه به IOS كاربكات. * كامێرای مۆبایلی عادی روونماكه‌ی زۆر لاوازه. * مۆبایلی ساخته خێراییه‌كه‌ی وه‌ك خێرایی ئه‌و مۆبایلانه نیه كه ئه‌پڵ دروستی كردوون. * به‌ڵام كاتێك سه‌یری دیمه‌نی ده‌ره‌وه (دیزاین)ی ده‌كه‌یت هه‌ست ناكه‌یت كه ئه‌سڵی نیه. پێده‌چێت ئایفۆن یه‌كێك بێت له‌و مۆبایلانه‌ی به زه‌حمه‌ت ئه‌سڵی و عادیهكهی له‌ڕووی شێوازی ده‌ره‌وه‌یان له یه‌كتریان جیابكه‌یته‌وه، به‌ڵام كاتێك كاری پێده‌كه‌یت ئه‌وه زۆر به ئاسانی هه‌ست به جیاوازی نێوانیان ده‌كه‌یت، چونكه له‌ڕووی خاوی و سیستمی كارپێكهرو له‌مسه‌وه ته‌واو له یه‌كتر جیاوازن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌دوای مۆبایلێكدا ده‌گه‌ڕێیت كه نرخی هه‌رزان بێت، ئه‌وه باشتره ئایفۆنێك له‌ده‌ستی دوو بكڕیت، نه‌ك مۆبایلێكی عادی. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure