خاك - لانه كاشان و/ ئاژانسه‌كان
له نوێترین خزمه‌تگوزاریدا بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه بۆ له‌مه‌ولا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن له كاتی نووسینی كۆمێنتی سه‌ر پۆسته‌كانیان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به وشه (نووسین) وه‌ڵام بده‌نه‌وه ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌و ئیمۆجیانه‌ی بۆیان زیادكراوه ته‌نها به دانانی ئیمۆجییه‌ك په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌ننه هاوڕێیانیان. له به‌شێكی تری ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا هاتووه: ئه‌و خزمه‌تگوزارییه نوێیه (Reactions) له ئێستادا بۆ هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌سته‌و به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌رنامه‌ی فه‌یسبوك ئه‌پده‌یت (update) كرابێته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌شدا به‌كارهێنان له لاپه‌ڕه‌كانی خۆیان دڵخۆشی خۆیان نیشانداوه، به‌وپێیه‌ی به‌هۆی سه‌رقاڵیان و زۆریی هاوڕێكانیانه‌وه، ناتوانن هه‌موو كاتێك به نووسین وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌و به‌كارهێنانی ئه‌و ئیمۆجیانه ئاسانكاری بۆ كردوون.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure