پێده‌چێت له فه‌یسبوكدا به جۆرێك له جۆره‌كان له هاوڕێیه‌كت بێزار بووبیت، هۆكاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاوڕێیانه‌ت زۆرترین وێنه‌ی خۆیان داده‌به‌زێنن یان زۆرترین بابه‌ت بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مجۆره كه‌سانه به‌مكاره‌یان واده‌كه‌ن هاوڕێكانیان لێیان دووربكه‌ونه‌وه. ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌وجۆره كه‌سانه، ئه‌وه دڵنیابه هاوڕێكانت ده‌یانه‌وێت رابكه‌ن له‌ده‌ستت له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه، بۆیه ئه‌م سێ هه‌ڵه باوه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام مه‌ده: 1- بڵاوكردنه‌وه‌ی زۆرترین وێنه له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرترین وێنه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه وه‌ك پێویست گرنگیان پێنه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی وێنه‌ی خۆیان و خێزانه‌كانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه گرنگیان پێدراوه‌و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان گه‌رموگوڕ نیه. 2- بوونی هاوڕێی زۆر یان كه‌م له فه‌یسبوكدا ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌وانه‌ی پێشوازی له هه‌موو هاوڕێیه‌تیه‌ك ده‌كه‌یت له فه‌یسبوك، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت كه كاتێكی زۆرترت پێویسته بۆ رێكخستنی لیستی هاوڕێكانت، هه‌روه‌ها ده‌بێت زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت سه‌رقاڵ بیت، بۆیه توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه حاڵه‌تێكی ترسناكه له فه‌یسبوكدا هاوڕێی زۆر یان كه‌ممان هه‌بێت. 3- هه‌موو وێنه‌یه‌ك بڵاومه‌كه‌ره‌وه كاره‌كه په‌یوه‌ست نیه به جوانییه‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك جۆره وێنه‌یه‌ك داده‌به‌زێنن كه مه‌ودایه‌كی زۆر كه‌م هه‌یه له‌نێوان ده‌موچاوی له‌گه‌ڵ كامێراكه‌دا. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه ئه‌و وێنانه‌ی كه (45سم واته نزیكه‌ی 1.5پێ) له ده‌موچاوی كه‌سه‌كه‌وه دووره نزمترین دیقه‌یان هه‌بووه، بۆیه باشترین وێنه ئه‌وه‌یه كه 135 سم كامێراكه له ده‌موچاوه‌وه دووربێت. خاك - س/ كه‌ناڵی الان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure