ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له به‌شێكی ئاكاونته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ریئه‌كشنێك بۆ وه‌ڵامی پۆسته‌كان زیادكراوه، كه گوڵێكی مۆره. زۆرێك له به‌كارهنه‌ران نه‌یانده‌زانی مانای ئه‌و گوڵه مۆره چییه هه‌ربۆیه كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌وباره‌یه‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاوكردووه‌ته‌وه. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، كۆمپانیای فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه كه مانای ئه‌و گوڵه مۆره "سوپاس"ـه، واتا به‌مانای سوپاسگوزاری دێت هه‌روه‌ك بۆ نموونه لایك به‌مانای به‌دڵبوون دێت. هه‌ربۆیه كاتێك پۆستی كه‌سێكت خوێنده‌وه‌و ویستت له به‌رامبه‌ردا سوپاسی بكه‌یت، ئه‌وا پێویست به نووسینی كۆمێنت ناكات یان ریئه‌كشنه‌كانی تر، به‌ڵكو ته‌نها به كلیك كردن له‌و گوڵه مۆره په‌یامه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نیت به كه‌سی به‌رامبه‌رت. خاك - و/ لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure