به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه سه‌ر به كۆمپانیای فه‌یسبوكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هاوڕێیكانی پۆسته‌كانی نه‌بینن، ده‌توانێت پۆسته‌كانی ئه‌رشیف بكات و پاشان هه‌ركاتێك ئاره‌زووی كرد پۆسته‌كه‌ی دووباره‌بكاته‌وه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه به دوو شێوه خزمه‌ت به به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات: یه‌كه‌میان/ كاتێك بابه‌تێكت به‌لاوه گرنگه‌و ده‌ته‌وێت پۆستێك بكه‌یت و لات بمێنێته‌وه، پۆستی ده‌كه‌یت به‌ڵام هاوڕێكانت نایبینن و له به‌شی ئه‌رشیف ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ئه‌وكاته‌ی خۆت ئاره‌زوو بكه‌یت ئاشكرای بكه‌یت و پۆستی بكه‌یته‌وه‌و هاوڕێكانت له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه بیبینن. دووه‌میان/ كاتێكیش ده‌ته‌وێت پۆستێكت له ئینستاگرام دیارنه‌مێنێت به‌ڵام ده‌شته‌وێت بمێنێته‌وه‌و نه‌یسڕیته‌وه، ئه‌وا ده‌توانیت له‌و به‌شه نوێیه هه‌ڵیبگریت و هه‌ركات ویستت وه‌ریبگریته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هاوڕێكانت بیبینن. جێی باسه، ئه‌م تایبه‌تمه‌دنییه هاوشێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی costom یان only me ده‌بێت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌وپێیه‌ی له‌وێشدا كاتێك پۆستێك ده‌شاریته‌وه یان ئاره‌زوو ناكه‌یت هاوڕێكانت بیبینن ئه‌وا وێنه‌و ڤیدیۆ یان پۆسته‌كانت costom یان only me ده‌كه‌یت تا ئه‌وكاته‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌یت ئاشكرای بكه‌یت، یان هه‌ر وه‌كو ئه‌رشیفێكی خۆت له‌وێدا پۆسته‌كانت بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه‌و هیچكام له هاوڕێكانت نایبینن. خاك - لانه كاشان
س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure