ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی باس له بوونی په‌یوه‌ندی نێوان به‌كارهێنانی مۆبایل و توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن روو له زیادبوونن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند هه‌نگاوێك هه‌یه كه ده‌بێته هۆی پاراستنی به‌كارهێنه‌ر له‌و تیشكانه. له دوایین توێژینه‌وه‌دا باس له‌م مه‌ترسییه كرا، كه به‌ركه‌وتنی تیشكی مۆبایله‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ئه‌م ئه‌نجامه‌ش دوای چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تاقیگه‌یی سه‌لمێنراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توشی دڵه‌ڕاوكێ بویت و ده‌ترسیت به‌هۆی مۆبایله‌كه‌ته‌وه توشی نه‌خۆشی بیت، ئه‌وه ئه‌م سێ هه‌نگاوه بگره‌به‌رو خۆت بپارێزه له تیشكی زیانبه‌خشی مۆبایله‌كه‌ت: 1-كه‌ڤه‌ری مۆبایل: ئه‌گه‌ر به درێژایی رۆژ مۆبایله‌كه‌ت له گیرفاندایه ئه‌وه زۆرتر ئه‌گه‌ر به‌ركه‌وتنی ئه‌و تیشكانه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانیت خۆت رزگاربكه‌یت له‌و تیشكانه به تێگرتنی كه‌ڤه‌ر بۆ مۆبایله‌كه‌ت و ئه‌وكاته رێژه‌یه‌كی كه‌متر ئه‌و تیشكانه‌ت پێده‌گات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها پشتی مۆبایله‌كه‌ت كه‌ڤه‌ری پێوه‌یه، ئه‌وه باشتره شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت رووی له جه‌سته‌ت نه‌بێت له گیرفانتدا. 2-داخستنی سیستمه‌كان: له كاتێكدا مۆبایله‌كه‌ت به‌كارناهێنیت، به‌تایبه‌ت له كاتی نوستندا ئه‌وه باشتره سیستمی زۆرینه‌ی به‌رنامی په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنیته‌وه، به‌مه‌ش خۆت ده‌پارێزیت له‌و تیشكانه‌و وزه‌ی پاتری مۆبایله‌كه‌شت دانابه‌زێت. 3-با رووخسارت دووربێت له مۆبایله‌كه‌ت: ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌ت له‌دووری رووخسارت بگریت، واته ده‌ته‌وێت به‌دووریش بیت له تیشكه زیانبه‌خشه‌كان، بۆیه با مۆبایله‌كه‌ت دوور له رووخسارت بێت، ئه‌گه‌ر ویستیشت به‌كاریبهێنیت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، ئه‌وه میوزیكی بكه به ده‌نگی ده‌ره‌وه یان بڵندگۆ به‌كاربهێنه. خاك - س: skynews
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure