31/5/2017 09:07 AM

نهێنیەکی سەیری فەیسبووک ئاشکرا دەبێت

نهێنیەکەی تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبوك ئاشکرا دەبێت، بیرۆکەی دروست بونی دەگەڕێتەوە بۆ ٢  هەزار ساڵ پێش ئێستا.

ڕاگەیەندنکاری دیاری بەڕیتانی توم ستانداج، لە کتێبەکەیدا بەناوی (نوسین لەسەر دیوار) باس لە بیرۆکەی دروست بونی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك دەکات .

توم لە کتێبەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات بیرۆکەی دروست بونی فەیسبووك دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانیەکان بۆ ٢ هەزار ساڵ پێس ئێستا.

باسی لەوەکردووە، وەك چۆن تۆڕی کۆمەڵاتیەتی فەیس بووك بریتیە لە بڵاوکردنەوەی نوسین و بابەت جۆراو جۆرەکان لەسەر دیواری هەژمارەکانی فەیسبووك پاشان لە ڕێگای کۆمێنتەوە گفتوگۆو لەسەر بابەتە بڵاوکراوەکان دەکرێت بەهەمان شێوە لە شارستانیەکانی ڕۆمانەکاندا لەسەر دیوارێکی گەورە بڵاوکراوەو بابەتی جۆراو جۆر دەنوسراو لە مەیدانی کۆمەڵایەتی ڕۆمانەکاندا لە ڕێگای نوسینەوە گفتوگۆی لەسەر دەکرا.

فەیسبووك تۆڕێکی کۆمەڵایەتیەو لە ساڵی ٢٠٠٤ دا لە لایەن مارك زوکربێرگ، دامەزرێنراوە، زیاتر لە ملیارێك بەشدرابوی لەسەرانسەری جیهاندا هەیە .

خاك- ژیمان عبدالرحمن
س/ الحرە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved