له نوێترین تایبه‌تمه‌نیدا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات، نه‌خشه‌ی سناپ چاتی زیادكردووه. به شێوه‌یه‌ك كه نه‌خشه‌ی هه‌موو جیهانی له‌سه‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ت نیشان ده‌دات كه سناپه‌كه‌ی لێكراوه. سوودی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش ئه‌وه‌یه كاتێك هاوڕێكانت سناپ ده‌كه‌ن، له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانیت بزانیت له چ شوێنێكی جیهانه‌وه ئه‌و پۆسته‌یان كردووه‌و شوێنه‌كه‌یانت لا ئاشكرا ده‌بێت. تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات، ساڵانێكه به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه‌و به‌رده‌وام له نوێگه‌ریدایه‌و به خزمه‌تگوزارییه‌كانی بووه‌ته جێی متمانه‌ی به‌كارهێنه‌رانی و تۆڕه‌كانی تريش كه‌وتوونه‌ته ركابه‌ری. خاك - لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure