تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات یه‌كێكه له‌و تۆڕانه‌ی كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و وێنه‌و پۆستانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه كاتێك هاوڕێیه‌ك سكرینشۆتی بكات ئه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادارده‌كرێته‌وه. ئه‌مه‌ش سوودی زۆری بۆ به‌كارهێنه‌ران هه‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كانی تردا وێنه‌و ڤیدیۆ‌و نووسین كاتێك پۆست ده‌كرا هاوڕێكان ده‌یانتوانی به ئاسانترین شێوه سه‌یڤی بكه‌ن و به‌بێ ئاماژه‌دان به‌ناوی بڵاویبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی زۆری لای به‌كارهێنه‌ران لێده‌كه‌وته‌وه، هه‌ربۆیه سناپ چات به‌و تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌وه كه‌وته‌كار، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی پۆسته‌كان ته‌نها ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌مێننه‌وه‌و دواتر ده‌سڕدرێته‌وه. له سیستمی iOS 11 كه سیستمێكی نوێی به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵه، ده‌توانرێت وێنه‌و ڤیدیۆكانی سناپ چات له‌لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه سه‌یڤ بكرێن و سكرینشۆت بكرێن و خاوه‌نه‌كه‌شی ئاگادارناكرێته‌وه. له به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایی به‌كارهێنه‌رانی سناپ چات و له‌ده‌ستنه‌دانی ئه‌و ژماره زۆره كه‌سه‌ی ئه‌و تۆڕه به‌كارده‌هێنن، له ئێستادا سناپ چات له‌هه‌وڵدایه تاوه‌كو به‌رنامه‌یه‌ك یان ئه‌پده‌یتێكی نوێ بڵاوبكاته‌وه بۆ رێگریكردن له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی سیستمی iOS 11. به‌ڵام تائێستا له‌هه‌وڵدان و نه‌گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رێكی گونجاو. خاك – لانه كاشان س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure