دڵشاد محەمەد ئەمین فەتاحی مەریوانییە:باوکی لە ساڵانی سی سەدەی بیستەمەوە لە گوندی کاڵێی خوارووی مەریوانەوە، هاتووەتە پێنجوێن، پاشان شاری سلێلمانی هەر لەوێ ژنی هێناوەو نیشتەجێ بوە. ساڵی 1946.لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی هەر لەسلێمانی تەواو کردووە.بۆ تەواو کردنی خوێندنی زانستگاچووەتە شاری بەغدا بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانستگای بەغدا، کۆلێژی زمانو ئادابی تەواو کردووەو سالی 1972 (بەکالۆریۆس) لیسانسی تیادا وەرگرتووە.بەهۆی نۆبەرەیی خۆی لە خێزانەکەداو هۆشیاری باوکی هەر لە ساڵی 1959-1962 لەخەباتی یەکێتی خوێندکارانی کاتی خۆی کاری کردووە.هەر لەمانگی مارتی 1963وە کاری سیاسی و خەباتی ژێر زەمینی کردوە. چەندین جار زیندانی کراوەو ئازارو ئەشکەنجەو دەربەدەری دیوە. لە شۆرشەکەی ئەیلوولی 1961ولەشۆڕشەکەی حوزەیرانی 1976دا یەکی پتر دوو ساڵ ژیانی پارتیزانانەی ناو شاری تاقیکردۆتەوە.جارێک بەدەربەدەریو چەندین جار بە گەشت زۆربەی شارەکانی وڵاتانی عەرەبو تورکیاو وڵاتانی ئەوروپای رۆژهەڵات و رۆژئاوای دیوە. ئەندامی: کۆمەڵی رۆشنبیری کورد. یەکێتی نووسەرانی کورد. نەقابەی رۆژنامە گەرانی عێراق ئەندامی هاوبەش بوە. ماوەیەک چەند بەرنامەیەکی ئەدەبیو رۆشنبیری لەرادیۆی عێراق بەشی کوردی وتەلەفزێونی کەرکوک بەشی کوردی بردووە بەرێوە. بەرهەمە ئەدەبیو رۆشنبیرییەکانی لەرۆژنامەکانی: ژین، هاوکاری، کاری میللی، بیری نوێ، دەنگوباس..هتد،. بڵاوکردۆتەوە. هەروەها لە گۆڤارەکانی: بەیان، رۆشنبیری نوێ، رۆژی کوردستان، دەنگی کرێکار، تریفە..هتد...بڵاوکردووەتەوە گەلێک وتاری رەخنەی ئەدەبی لەسەر نووسەرانو شاعیرانو رۆشنبیرانی کوردنووسیوە لەوانە: ئیبراهیم ئەمجەد، د. مارف خەزنەدار، محەمەد مەولوود، د.ئەمین موتابچی، هێمنی شاعیر، د. عبدوڕەحمانی قاسملۆ، شێرکۆ بێکەس، د.کاوس قەفتان، کەریمی حوسامی، حەمە ساڵح دیلان، شوکور مستەفا، رەووف بێگەرد، رفیق سابیر، رەووف حەسەن، حسێن عارف، لەتیف هەڵمەت،..هتد. پتر لە 17حەڤدە شانۆما-نمایش نامە-ی نووسیوەو وەریگڕاوەو ئامادەی کردووە، لەوانە: نازدار و شوان، پەروانە، خۆرکە، چاوی ڤێتنام، پراوەی ژن هێِنان، بووکە خان. مانگیش ئاوابوو..هتد. چەندین محازەرە و کۆڕی ئەدەبی و رۆشنبیری کۆڕی رەخنە سازی بە درێژایی 12دوازدە ساڵ دەربارەی: شیعر، رەخنە، ئافرەتان، چیرۆک، ئەدەبی فۆلکۆری کوردی.. هتد.. لەشارانی: سلێمانی، هەولێر، دهۆک، بەغدا..هتد..پێشکەش کردووە بەناوی هەمە جۆرەوە چەندین بەرهەمی ئەدەبیو رۆشنبیریو سیاسی لە رۆژنامەو بڵاوکراوەو گۆڤارو نەوارە نههێنییەکاندا بڵاوکردۆتەوە لەهاوینی 1962تا پاییزی 1966 لەگەڵ دەستەی لاوانی هۆشیاری ئەو کاتەدا، دامەزرێنەری (کۆمەڵەیی بوژاندنەوەی سامانی نەتەوایەتی کورد)بوو. کە کۆمەڵێکی ئەدەبیو هونەری بوو. باوەڕیان بە خەباتی ژێر زەمینیی ئەدیبانو هونەرمەندانی خێر خوازو پێشکەوتووی کوردبوو، تا بەرهەمی ئەدەبیو هونەری بەرەنگاری، بەشێوەی بڵاوکراوەو نامیلکەی دەستاو دەست کردو بەناو جەماوەردا بڵاوبکەنەوە لەولاوانەی ئەو سەردەمە: فەرەیدوون قادر، عەلی توانا، دارا شێخ نوری شێخ ساڵح عەبدورەزاق پشدەری، ئەکرەم قەرداغی، عومەر ساڵح، جەلال محەمەد، جەلال مەهدی، محەمەد ئەکرەم کەریم، عەبدوڵڵا عەباس، عومەر چاوشین..هتد. شیعری بەرەنگاری گەلێک لە شاعیرانی عەرەبو فارسیو ئەوروپایی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی لەوانە: موزەفەر نەواب، مەحمود دەرویش، سەمیح القاسم، پاپلۆ نێرۆدا، پۆل ئیلوار، فابتزارۆف، مایکۆفسکی، یەسەنین، کاڤاڤی.. هتد. لە ژیانی ئاشکرای ئەدەبیدا ئەم نامیلکە سەربەخۆیانەی لە چاپ داوە: 1-فرمێسکو زەردەخەنە_ شیعر 1968 2-یەکەم هەنگاو_ پەخشان1973 3-دڵدارانی شۆرش _چیرۆک 1973 4-پێشوازی خاوەن شکۆ_ رەخنە 1973 5-ببن بەتیشک _شیعر1976 6-بەپەنجەکانم دەتبینم_ چیرۆک 1977 7-دێر یاسین _چیرۆک 1978 8-سەمفۆنیای وەنەوشە_ شیعر1980 لەدوو شانۆنامەدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە: 1-لانەوازان 1973 2-پردی وڵات1974 لەفیلمێکی سینەمایی 12خولکەییدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، فیلمی ژیانی شوان 1972 بەرهەمی زانستگای سلێمانی. لەکاتی قوتابێتیدا لە زانستگای بەغدا 1969-1972 دامەزرێنەرو سەرۆکی تیپی شاڵاوی کەرکوکی هونەری بوو کە لەسەردەمی خۆیدا رۆڵێکی گرنگی دیاری بینی لە ناوەندی زانستگای بەغدا و موستەنسەرییەدا، جگە لەو ئاهەنگانەی لەیادە فەلەستینییەکاندا دەیان گێڕا بۆ ناساندنی کورد بەو کۆمەڵە و یەکێتییە شۆرشگێڕانەی لەشاری بەغدا داڵدە داربوون. لەئەندامانی ئەم تیپە: وریا حەسەن فیکری، دڵشاد ئەحمەد محەمەد ئەمین، پەخشان جەلال، کاژاو محەمەد ئەمین مەریوانی، بەهجەت رەشید، عەبدوررەحمان ئەبوبەکر،مستەفازەنگنە، گەوێژ حەمە ئەمین، گوڵستان حەسەن عەباس. لەفرمانی دەوڵەتیدا ئەم کارانەی دیوە: 1-چاودێری زمانەوانی (مشرف لغوی)وەزارەتی راگەیاندن. 2-مەشقیاری هونەری (مدرب فنی بدرجە معلم)لە بەشی زمانو ئەدەبی کوردی کۆلێژی ئاداب، هەروەها لە لقی کوردی کۆڵیژی پەروەردە. بۆ ماوەی مانگو چەند رۆژێکیش مامۆستای میوان لەبەشی خوێندنی کوردی لە زانستگای سلێمانی. تۆمارکاریخوێندکاران (مسجل غیابات)لە کۆڵیژی پزیشکی ئاژەڵ (کلیە الگب البیگری) لە ئەبو غرێبی نزیک بەغدا. 3-رۆژنامە نووس لە وەزارەتی ترانسپۆرت لە بەغدا نووسیاری گۆڤاری رسالە النقل. 4-مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردی لە قوتابخانەی سانەوی سەرچنار پاشان ناوەندی برایەتی لەسلێمانی سەر بە ئەمیندارێتی پەروەردە. لە کاری یەکەمیدا نەبێ، کە بە مەیلی خۆی گوێزراوەتەوە، دەنا لە هەموو کارەکانی تریدا بەهۆی سزادانو دوور خستنەوەو ناچارییەوە شوێنە گوڕکێی پێ کراوە. جگە لە دووجار دوورخستنەوەی لەکاری دەوڵەتی بەناوی پێویست پێ نەبوونەوە (فائڤ عن الحاجە). لەساڵی 1975بەشەکەی تری ژیانی هاوسەری خۆی دیوەتەوە پاشان نیشانی کردووە، بەڵام تا ساڵی 1978لەبەر دەربەدەریو لەکارکردنو بەندی مۆڵەتیان نەبووە پێکەوە بژینو خاوەن خانە بن. هاوسەرو هاورێگەی شیرین ک.ی ئەدیبو چیرۆک نووسە. لە 18-10-1983تا 13-02-1985 ژیانی پارتیزانانەی ناو چیای بردۆتە سەر لەگەڵ هاوسەرو کچەکەیدا. لە ئەیلوولی 1984ەوە وازی لە هەموو ئیلتیزامو کاروبارێکی سیاسی هێناوە و گەڕاوەتەوە لای نامەو دەفتەرو قەڵەمەکەی. بەکرێکاری و بێ کاری ژیانی بردۆتە سەر هەتا گەڕاوەتەوە سەر کاری دەوڵەت بووە بە مامۆستا لە ئامادەیی هەڵگورد تا ساڵی 1987. بەهۆی رەفز کردنی جیش الشعبییەوە دووبارە لە وەزیفە دەرکرا. لە 1988 دانرایەوە لەناوەندی سەرۆک. لە 1989ئامادەیی شۆرش (2)مانگ لە 12-02-1989دەستگیر کراوە. لە 13-03-1989شەهید کراوە. سەرچاوە: فەیسبووکی دڵشاد مەریوانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure