26/7/2017 09:05 PM

مۆرگان فریمان



بە دەنگە هونەرییەکەی  و ڕەفتارە بەرچاوەکانیەوە، ئەم ئەکتەرە ئەمریکیە ناسراوە بوو بە یەکێک لە شێوە دیارەکانی سینەمای مۆدێرنی ئەمریکی. مۆرگان لە ١/١/١٩٣٧ لە مێمفیس لە دایکێکی مامۆستا و باوکێکی سەرتاش لە دایک بووە، مۆرگان لە خێزانێکی کەم دەرامەت دا گەورە بوو، لە دوای لەدایکبوونی  خێزانی مۆرگان وەکو هەموو خێزانە ئەفریقیە- ئەمریکیەکانی  تر ناچاری ڕاگواستن کران بۆ شیکاگۆ بۆ دۆزینەوەی کار، لەو کاتەدا کە دایک و باوکی مۆرگان بەدوای کاردا ئەگەڕان، مۆرگان لەلای داپیرەی مایەوە  لە میسیسپی. کاتێک کە تەمەنی مۆرگان دەگاتە ٦ ساڵان نەنکی کۆچی دوای ئەکات و مۆرگان بەرەو باکور ئەڕوات بۆ لای دایکی، ئەو دایکەی کە لە مێردە سەرخۆشەکەی جیا ببوەوە، لە پاش ماوەیەک دووبارە گەڕانەوە بۆ میسیسپی ئەو شوێنەی پێشتر دایکی و خێزانی دایکی تێیدا ژیابوون.
مۆرگان هەرچەندە کە ئارەزوومەندێکی کاری نواندن بوو بەڵام لە دوای تەواوکردنی قۆناغی دواناوەندی  ڕووی کردە هێزی ئاسمانی بۆ ئەوەی ببێت بە فڕۆکەوانی جەنگی، لە پاش ماوەیەک بۆی دەرکەوت کە ئەو کارە ئەوە نیە کە ئەو ئەیویست، لە پاش ئەمە ژیانی هونەری مۆرگان دەست پێ دەکات، دوای چەندین ساڵ کاری مۆرگان  بە ڕۆلی لاوەکی و سەرکەوتنی بچووک، مۆرگان رۆڵە گرنگەکانی وەرئەگرت و  سەرکەوتنی بەرچاو و ستایشی زۆری بینەرانی بەدەست هێنا.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا چووە ژیانی هاوسەریەوە و لە ساڵی ١٩٧٩ هەستی بەوە کرد پەیوەندی خۆی و هاوژینی ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپ بوون ئەچێت ئەمەش وای کرد بگەنە بڕیاری جیابوونەوە.
ئێستا ئەو یەکێکە لە هەرە ڕێزلێنراوترین ئەستێرەکانی هۆلیوود.
مۆرگان جگە لەوەی ئەکتەرێکی سەرکەوتوە هەروەها وەکو بەرهەم هێنەری فیلم و گێڕەڕەوەی چیرۆکی فیلم کاری کردوە، چەندین خەڵاتی بەدەست هێناوە لەوانە:
٥ جار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار و  لە ساڵی ٢٠٠٥ دا خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت بۆ باشترین ئەکتەری لاوەکی لە فیلمی
Million Dollar Baby
هەروەها ٦ جار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گۆڵدن گڵووب لە ساڵی ١٩٩٠ دا خەڵاتی گۆڵدن گڵوب ی وەرگرت بۆ
 Driving Miss Daisy
مۆرگان جگە لەم ٢ خەڵاتە ناسرەوە جیهانیە چەندان خەڵآتی تری بەدەست هێناوە لە ژیانی هونەریدا   
جگە لە توانای نواندنی مۆرگان توانا دەنگیە ناوازەکەی وای لێکردوە لە هەندێک فیلم وەکو گێڕەڕەوەی چیرۆکەکە بەشدار بێت لەوانە
 War of the Worlds
وە هەروەها خەڵاتێکی تری ئۆسکاری  بەدەست هێناوە لە فیلمی دۆکیۆمێنتاری بەتڕیقەکان
بەشداربوو بە وەرگرتنی ڕۆڵی نیلسۆن ماندێلای سەرۆکی   invectus  لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە فیلمێک بە   
پێشووی باشووری ئەفڕیقا کە توانی خەڵاتێکی زۆر بەدەست بهێنێت بۆ باشترین ئەکتەر لە پای ڕۆڵبینینە جوانەکەی
لە ساڵی ٢٠١٦ دا لە لایەن بارەک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە مەدالیای نیشتیمان بۆ هونەر پێ بەخشرا، وە ئۆباما لە درێژەی ئاهەنگەکەدا وتی کە مۆرگان شایستەی خەڵاتەکەیە بەهۆی کارە ناوەزەکانی وەک ئەکتەر و گێڕەڕەوەی چیرۆک و دەرهێنەر، نواندن و دەرکەوتنی ئەو کارەکتەرێکی جیاواز و گرنگیان پێ بەخشی بەهۆی ئەزمونەکانی ژیانی، وە توانیویەتی کە هاوادرێکی زۆر لە سەرانسەری جیهان بۆخۆی کۆبکاتەوە و بووەتە هێز و پاڵپشتێکی زۆر باش بۆ ئەکتەرە گەنجەکان.

خاك-لاس لوقمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved