ئامادەكردنی: سەلام غە فور-خوێندكاری ماستەر لە زانكۆی كوردستان لە سنە مه‌حمود خان دزلی ئه‌م تێكۆشه‌ره گه‌وره‌یه‌ی كورد كوڕی عه‌زیز خانی كورٍی بارام به‌گه، ساڵی 1870 له گوندی (دزڵی)ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت له بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌ردار و ده‌ست رۆیشتووی ناوچه‌كه له‌دایک بووه. پاش مردنی عه‌زیز خان، مه‌حمود خانی كوڕی بۆته جێنشینی و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م و له ئه‌نجامی توانا‌و لێهاتوویی خۆیدا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌ی دزڵی و ده‌وروبه‌ری هه‌وراماندا بڵاو كردۆته‌وه و وه‌ك گه‌وره پیاوێكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كورد و سه‌ره‌ك عه‌شره‌ت ناوجەكە ده‌سه‌ڵات ناوبانگی په‌یدا كردووه. مه‌حمود خان ئه‌و تێكۆشه‌ره گه‌وره‌یه بوو كه له ئازاد كردنی شاری سلێمانیدا له ده‌ست هێزه‌كانی ئینگلیز رۆڵی سه‌ره‌كیی بینیوه، به جۆرێكی وا كه ره‌فیق حیلمی ناوی لێ ناوه پاڵه‌وانی شۆڕشی یه‌كه‌می شێخ مه‌حمود. ئه‌م پیاوه كورد په‌روه‌ره له ژیانی پڕ سه‌روه‌ری خۆیدا دوو مه‌سه‌له‌ی زۆر گرنگی داهێنا كه پێشتر ده‌گمه‌ن بوون، ئه‌و یه‌كه‌مین سه‌ره‌ك عه‌شره‌ت بوو كه سنووره ده‌ستكرده‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و هاوكارییه‌كی گه‌وره‌ی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی كردووه. هه‌ر ئه‌م پیاوه ههڵكهوتووهش بوو كه بنه‌ماكانی شه‌ڕی پارتیزانی داڕشت‌و له دوای شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان، به‌م شێوازه‌ی خه‌بات هێزه‌كانی ئینگلیزی شپرزه كرد. مه‌حمود خانی دزڵی له پێناو رزگاركردنی كوردستاندا قوربانی زۆری داوه‌و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چه‌ندین جار ده‌ربه‌ده‌ر كراوه‌و له زیندانه‌كانی هندستانو عێراق و ئێران‌دا كوێره‌وه‌ری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری بینیوه‌و زۆر جاریش به ده‌ست به‌سه‌ری ره‌وانه‌ی شاره‌كانی عێراق و ئێران كراوه. مه‌حمود خانی دزڵی پیاوێكی به‌خشنده و زمان شیرین بوو. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا گوندی دزڵی و ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری بووبونه په‌نا و داڵده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌ست رژێمه داگیركه‌ره‌كان هه‌ڵده‌هاتن. خانی دزڵی چه‌ندین جاریش به خۆی و بنه‌ماڵه‌و جهنگاوهرهكانیهوه خه‌باتی چه‌كداریی كردووه دژی رژێمی قاجاری و په‌هله‌وی. ئه‌م پیاوه خاوه‌ن ئه‌زمونه له به‌ڕێوه‌بردنی ئیش‌و كاری ناوچه‌كه‌یدا گوێی له بیر‌و بۆچوونی خه‌ڵكی گرتووه و هه‌میشه ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری هه‌بووه. دۆست‌و خۆشه‌ویستی شێخی نه‌مر و سمكۆی شكاك و سه‌ردار ره‌شیدی ئه‌رده‌ڵان‌و حه‌مه ره‌شید خانی بانه‌و كه‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گی هه‌مه‌وه‌ند و شێخانی تاڵهبانو كه‌سنه‌زان‌و شێخانی بیاره بووه. له‌سه‌ر داوای ده‌سته‌یه‌ك نیشتمانپهروهرو روناكبیری كورد له (حیزبی هیوا)دا بووه به ئه‌ندام. ئه‌م پیاوه هه‌ڵكه‌وتووه‌ی كورد ساڵی 1946 به پیلانی كاربه‌ده‌ستانی ئێران دهرمانخواردكراو له گوندی (هانه‌ی قوڵ)لە ناوجەی هەورامان به خاك سپێردرا.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure