21/9/2017 03:55 PM

پاوڵۆ کۆیلۆ

پاوڵۆ کۆیلۆ بەبێ هیچ گومانێک بە یەکێک لە باشترین و سەرکەوتوترین نوسەرەکانی ئەم سەردەمە دادەندرێت، نزیکەی ١٠٠ ملیۆن لەبەرگیراوەی کتێبەکانی لە ١٥٠ وڵاتی جیهاندا فرۆشراون، توانیویەتی کۆمەڵێک سەرکەوتنی گەورە بەدەست بخات؛ نوسینەکانی وەرگێڕدراون بۆ جۆرەها زمانی جیاواز کە بەمەش توانیویەتی ناوی بچێتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەکان بۆ ئەو نوسەرەی لە ژیاندایە و کتێب و نوسینەکانی بۆ زۆرترین زمان وەرگێڕدراون کە ئەمەش شانازی و شکۆداریەکی زۆربووە بۆی، ئەوەی جێی ئاماژە پێکردنە ئەوەیە کە پاوڵۆ هەرگیز بەخەیاڵیدا نەهاتووە کە ببێت بە نوسەرێکی لەم جۆرە.
پاوڵۆ کۆیلۆ لە شاری ڕیۆ دی جانیریۆ لە بەڕازیل لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٤٧ دا، لە منداڵیدا خرایە بەر خوێندنی ئاینی لە قوتابخانەیەکی مەسیحی، لە تەمەنی هەرزەکاریدا کۆیلۆ ئەیویست کە ببێت بە نوسەر، کاتێک ئەمەی لەلای دایکی باس کرد دایکی پێی دەڵێت: "ئازیزم، باوکی تۆ ئەندازیارە ئەمەش مانای وایە کە ئەو کەسێکی بیرکراوەی ژیرە، کەسێکی بەرپرسیار بە مەودایەکی بینینی روون و فراوانەوە. ئایە تۆ بە تەواوی ئەزانیت بوون بە نوسەر مانای چیە؟.
رووبەڕووبوونەوەی زۆری لەگەڵ دایک و باوکیدا و بەرهەڵستی کردن و بە گژداچوونەوەی زۆری دابوونەریتەکان وای کرد کە دایک و باوکی بەرەو نەخۆشخانەی دەروونی ببەن لەو ماوەیەدا ٣ جار ڕایکردوە لێی تاکو لە ٢٠ ساڵیدا ئازادکرا. ئەو لە خێزانێکی کاسۆلیکی لە دایک بووە کە زۆر بە توندی پەیوەست بوون بە دین و باوەڕەوە، پاولۆ ئاماژەی بەوە داوە کە خێزانەکەی نەیان ویستوە کە ئازاری بدەن، بەڵام ئەوان نەیان زانیوە کە پێویستە چی بکەن، ئەوان نەیان ویستوە کە ئەم شتانە بکەن بۆی ئەو لەناو بەرن بەڵکو بۆ پاراستنی ئەو کاریان کردوە، لە ساڵی ١٩٧٠ دا  رێک وەک ئەوەی خێزانەکەی داوای لێ ئەکەن ئەو دەچێتە خوێندنی کۆلیژی یاسا و واز لە خەونی بوون بە نوسەری دێنێت. لە دوای یەک ساڵ بڕیاری ئەوە دەدات کە خوێندنی یاسا بۆ ئەم گونجاو نیە و دەست دەکات بە گەشتکردن بۆ باکوری ئەفریقیا و باشووری ئەمریکا، مەکسیک و هەروەها ئەوروپا، ماوەیەک بەکار هێنەری مادەی هۆشبەر بوو، ئەو لەزۆر پیشەی جیاوازدا کاری کردووە پێش گەڕانەوەی بۆ خەونە سەرەکیەکەی کە نوسین بووە.
لە کتێبی (حەجکردن) دا پاوڵۆ باس لە بە ئاگاهاتنەوەیەکی ڕوحی دەکات کاتێک کە زیاتر لە ٥٠٠ میل بە پێ پیاسە دەکات لە شەقامەکانی سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێلا لە باکوری ئیسپانیا کە خاڵی وەچەرخان و گۆڕان بوە لە ژیانیدا، کە لە ساڵی ١٩٨٧ دا بڵاو کرایەوە، لە دوای ئەوە کتێبی کیمیا گەر بڵاو کرایەوە کە بوو بە یەکێک لە پڕفرۆشترین کتێبەکانی مێژوو کە نزیکەی ٦٥ ملیۆن لەبەرگیراوەی لێ فرۆشرا. 
لە ساڵی ١٩٨٠ دا ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێک بە ناوی کریستینا پێک دەهێنێت. 
  Un پاوڵۆی وەک پەیامبەری ئاشتی ناساندوە، پاوڵۆ رێکخراوێک دروست دەکات بۆ کاری خێرخوازی کە هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە کێشەی داراییان هەیە.
وەرگێڕ سیروان مەحمود کاری وەرگێڕانی هەندێک لە کتێبەکانی پاوڵۆ کۆیلۆی بە ئەنجام گەیاندوە بۆ زمانی کوردی سۆرانی کە کتێبەکان بریتین لە 
۱. کیمیاگەر
۲. ئەلف
۳. دەستنووسە دۆزراوەکەی ئەکرا
٤. دیارییە مەزنەکە
٥. وەک ڕووبارە بەخورەکە
٦. داوێنپیسی
۷. یەکەمین مەکتووب
٨. چیرۆکەکانی کریسمس
۹. سیخور
 
خاك ـ لاس لوقمان 
سەرچاوە 
http://www.famousauthors.org/paulo-coelho




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved