7/2/2018 04:02 PM

وەفایی



وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.

وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.


شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستووە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە. ماوەیێکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە.

وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لا درووست بووە لە وانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئار‌ەزووەی لا درووست بووبێ.

لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٠٠ ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی ١٩٠٢ ز حەجی سێیەمی کردووە. قسەی واش ھەیە لە ساڵی ١٨٩٨ ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئیستانبول و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز.

ھەرچۆنێبێ وەفایی لەگەڵ‌ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چووه بۆ حەج، ئەگەر ھەمووشیان لەو کاروانە دا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە.
وەفایی قوتابخانەیەكی تایبەتی خۆی هەبووە‌و لەو قوتابخانەیەدا مناڵانی مەهابادی فێری خوێندن كردووە‌و لەو رێیەوە خزمەتێكی زۆری بەپەروەردە‌و خوێندن كردووە.
وەفایی هەر لەسەردەمی ژیانی گەنجییەوە خولیای شیعرو ئەدەب بووە‌و لەژێر كاریگەری شاعیری گەورە حەزرەتی نالیدا بووە.وەفایی خاوەنی چەندین شیعری بەرزی نیشتمانی‌و خۆشەویستییە.هەموو شیعرەكانی لەدووتوێی دیوانێكدا بەناوی دیوانی وەفایی كۆكراونەتەوە‌و ساڵی 1951 بۆ یەكەمجار گیوی موكریانی دیوانەكەی چاپ كرد‌و بڵاوی كردەوە‌و دواتر مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی چاپی كرد‌و چەند جارێكی تر ئەو دیوانە لە باشور‌و خۆرهەڵاتی كوردستان چاپ‌و بڵاو كرایەوە.

لە سارای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ، مەرگ ماوەی نادا و ئەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن ھەواڵەکانییەوە لە ساڵی ١٩٠٢ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ.
وەفایی شاعیرێكی گەورەو ناوداری كوردستانە‌و لەرێی شیعرەكانییەوە خزمەتێكی زۆری بە بوارەكانی ئەدەبی‌و رۆشنبیری‌و هونەریی كوردی كردووە، لەبەر ناسكی‌و بەرزی شیعرەكانی بەشێكیان لەلایەن گۆرانیبێژە گەورەكانەوە كراون بەگۆرانی.


پیرەمێرد دەڵێ: "بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە."


شیعری وەفایی
وەفایی لە شێعری دا شوێن کە‌وتووی نالیە وە زۆرێک لە وشە‌کان و جوانیە ئە‌دە‌بیە‌کانی شێعری نالی لە شێعری وەفاییش دا ئە‌بینین. ئارە‌زووی لە لە‌ف و نە‌شر بووە و ئە‌م خاڵە لە زۆری شێعرە‌کانی دا ئە‌بینین.

نەخۆش و مەستی دوو چاوی کاڵم حەقم بەدەستە ئەگەر بناڵم
بەغەمزەی چاوت بەخەندەی زارت بردیان بەغارەت خەو و خەیاڵم
فەرمووت چلۆنی چ بڵێم عەزیزم دوور لە زولفی تۆ، کافر بەحاڵم
سەبا دەخیلم ھە تاکو ماوم بڵێ بەزاری بڕۆ بەخاڵم
دەمێکی بابێ دەوای دڵم کا بە‌چاوەکانی گەلێ بێ حاڵم
"وەفایی" چی دیت لەسەر بگێڕێ نەما لەسەر تۆ نە سەر نە ماڵم
شێعری کوردی وەفایی[دەستکاری]
لەو رۆژەوه دوور کەوتووه سایەت له سەری من سووتاوه له تاوت هەموو گیان و جگەری من
جەرگم هەموو لەت لەت بوو به سێڵاوی سروشکم چبکەم که به دەریا چووه لەعل و گوهەری من
دیفەرموو له سەر خاکی دەری خۆی که منی کوشت جەننەت به سه بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من
قەت وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟ ئەو دەوڵەته بۆ من نییه ئەی خاک به سەری من
زولفت که وەکوو شامی غەریبانه، لەوێدا حاڵی چییه داخوا دڵەکەی دەر بەدەری من
وەک بولبولی شەیدا به هەزار نەغمه دەناڵم جارێ گوڵەکەم گوێ بده ناڵەی سەحەری من
دیم هاته عەیادەت دەمی پڕ خەندەی بوو یەعنی روح و دڵی بێماره دەوای گوڵشەکەری من
بێ نوره دڵم هێنده له سەر یەک مەشکێنه رو وابکه شەوقێکی بدا تا فەنەری من
خۆش بەو دەمە ساقی له دەری مەیکەده فەرمووی: ئەو جامه له من بگره "وەفایی" به سەری من
شێعری فارسی وەفایی[دەستکاری]
ای به یاد زلف و خالت صد هزاران جان اسیر دانه ات عنقا شکار و دام تو سیمرغ گیر
با جمالت هر چه در هر دو جهان است حسن و زیب ژره و خورشید عالم قلزم و ێ‌ب غدیر
یک نفس دیدار تو خوشتر ز صد خلد برین یک زمان هجران تو سرمایه صد ز مهریر
شرح حال این دل پر خون چه گویم یا علیم عرچ درد جان سرگردان چه خوانم یا بصیر
چون تویی سلگان عالم چون منم کمتر گدا رحمتی، لگفی، نگاهی پادشاها بر فقیر
لب فرو بستم "وفایی" از بیان حال خویش تا به کی ترک ادب در پیش دانای چمیر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved