* ۆڵفگانگ ئه‌مادیس مۆزارت، موزیكژه‌نی نه‌مسایی ساڵی 1756 له‌دایكبووه. * له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا خێزانه‌كه‌ی هه‌ستیان پێكردووه كه توانای له موزیكدا هه‌یه، له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا ئاوازی داناوه. له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی زۆردا موزیكی ژه‌ندووه. له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه. * هه‌ر له منداڵیه‌وه توانیویه‌تی هه‌ردوو ئامێری پیانۆو كه‌مان بژه‌نێت، هه‌روه‌ها ئاوازه‌كانی خۆی له‌به‌رده‌م ته‌ختی پاشایه‌تی ئه‌وروپادا نمایش كردووه. هه‌ربۆیه ئیمپراتۆری نه‌مسا ناوی لێنابوو (جادووگه‌ره بچكۆله‌كه‌م). * له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا، وه‌ك ژه‌نیارێك كاری ده‌كرد بۆ پاشا له ساڵزبێرگ، به‌ڵام له‌مكاره بێزاربوو. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كۆچ بكات و به‌دوای كاری نوێ‌دا بگه‌ڕێت. * له‌كاتی سه‌ردانی ڤیه‌ننادا له ساڵی ١٧٨١، موتسارت له كاره‌كه‌ی له ساڵزبێرگ ده‌ركرا. ئه‌و بڕیاریدا له پایته‌خت بمێنێته‌وه. له‌وێش ناوبانگی ده‌ركرد، به‌ڵام له‌ڕووی داراییه‌وه بوژانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی. * ناودارترین و ناسراوترین كاره‌كانی مۆزار وه‌ك كنچێرتۆ، سیمفۆنی و ئۆپێراكانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له مۆسیقای مردوو ناشتنه‌كه‌ی، كه به ته‌واونه‌كراوی به‌جێما به‌هۆی مردنیه‌وه، له كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی له ڤیه‌ننادا به‌رهه‌مهێنراون. * هۆكاری مردنه‌كه‌ی به‌ته‌واوی نه‌زانراوه‌و كراوه به چیرۆك و خه‌یاڵ. * له‌دوای خۆی، خێزانه‌كه‌ی به ناوی كۆستانز مۆتسارت، له‌گه‌ڵ دوو منداڵی كوڕی به‌جێهێشت. * ژماره‌ی پارچه موزیكه‌كانی موزار ٦٢٦ پارچه‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌و زۆربه‌ی كاره‌كانی به پایه‌ی موزیكی سیمفۆنی، كنچێرتۆ، چامبه‌ر، ئۆپێراو كۆراڵ ناسراون. * یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ژه‌نیارو ئاوازدانه‌ره كلاسیكییه‌كان و كاریگه‌رییه‌كی مه‌زنی كردووه‌ته سه‌ر هونه‌ری رۆژئاوایی. * یۆسێف هایدنیش له‌باره‌ی مۆزاره‌وه ده‌ڵێت: (نه‌وه‌كانی دواڕۆژ هه‌رگیز به‌هره‌یه‌كی وا نابیننه‌وه تاكو ١٠٠ ساڵی تریش). * له‌نێو ساڵانی ١٧٨٥ بۆ ١٧٨٧ به‌ناوبانگترین ئۆپێراكانی بڵاوبوویه‌وه. * ساڵی ١٧٨٢ له‌گه‌ڵ (كۆنستانزاوبیردا) ژیانی هاوسه‌ری پێكه‌وه ناوه‌و شه‌ش منداڵیان هه‌بووه. * رۆژی ٥ی دیسه‌مبه‌ری ١٧٩١ له ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه. * فه‌رهه‌نگی گروڤی نوێ به‌مشێوه‌یه وه‌سفی پرسه‌كه‌ی كردووه: مۆزارت له گۆڕستانێكی ئاسایی نێژرا، به‌گوێره‌ی خووی ڤێنیسی هاوچه‌رخ، له گۆڕستانی ماركس له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه له ٧ی كانوونی یه‌كه‌مدا. ئه‌گه‌ر، وه‌ك به‌دواداچوونه نوێكان ده‌ڵێن، هیچ كه‌سێك سه‌ردانی پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی نه‌كرد، ئه‌وه‌ش به‌شێك بووه له نه‌ریتی ڤێنیسی هاوچه‌رخ له‌وكاته‌دا. * دواتر جان (١٨٥٦) نووسیوێتی كه سالێری، سوسمایر، ڤان سوێیتن، له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی تر له‌وێ ئاماده‌بوون. چیرۆكی باوبۆران و به‌فره‌كه كه گوایا ئه‌و رۆژه‌ی مۆزارتی تێدا نێژراوه وابووه هه‌ڵه‌یه، رۆژه‌كه هێمن و له‌سه‌رخۆ بووه. * له گۆڕستانێكی ئاسایی مه‌به‌ست له‌و گۆڕستانانه‌یه كه بۆ كه‌سه ئاساییه‌كان (بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی ئه‌ریستۆكراتی نه‌بوون) دابینكرابوون. گۆڕه گشتییه‌كان یان ئاساییه‌كان ئه‌گه‌ری هه‌ڵكه‌ندنه‌وه‌یان هه‌بوو دوای ده ساڵ له ناشتنه‌كه. •هۆكاری مردنی مۆزارت ناتوانرێت دڵنیا بكرێته‌وه. تۆماره ره‌سمییه‌كه‌ی مردنی مۆزارت ده‌ڵێت كه به (تای میلیاری سه‌خت) مردووه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure