15/9/2018 04:36 PM

ئـیەرنێست هـێمنگوەی

ژیان نامەی ئـیەرنێست هـێمنگوەی نوسەر 1899–1961 
ئـیەرنێست هـێمنگوەی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ بە یەکێک لە ڕۆماننوسە هەر مەزنەکانی میژووی ئەدەبیاتی ئەمریکا، بە کۆمەڵێک کار ناوی دەرکردوە لەوانە (ماڵئاوای کردن لە جەنگ، پیرەمێرد و زەریا).
لە ٢١ی مانگی جوڵای ١٨٩٩ لەدایکبووە لە سێسیرۆ، باوکی دکتۆر بووە و دووهەم کوڕی خێزانەکەیان بووە لە کۆی ٦ مناڵ، خزمەتی سەربازی کردوە لە جەنگی جیهانی یەکەم وەک شۆفێری ئەمبوڵانس کاری کردوە و مەدالیای سلڤەری بۆ ئازایەتیەکەی وەرگرتوە لە ماوەی خزمەتەکەیدا دوجار توشی برینداری دەبێت و دەبرێت بۆ نەخۆشخانەی شاری میلان و ماوەیەک دەمێنێتەوە لەوێ، هەر لەوێ دەکوێتە پەیوەندیەوە لەگەڵ یەکێک لە نێرسەکان و داوای هاوەسەرگیری لێدەکات بە ناوی ئەگنێس کورۆسکی و ئەوێش داواکەی قبوڵ دەکات بەڵام لەدوای ماوەیەک ئەم خانمە بەجێی دەهێڵیت و لەگەڵ پیاوێکی تر دەبێت و هاوسەرگیریەکە سەرناگرێت، ئەمە توشی خەمۆکی دەکات بەڵام دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی کۆمەڵێک کورتە چیرۆک و هۆکارێکیش بۆ نوسینی شاکاری  (ماڵئاوای کردن لە جەنگ) وە کاری کردوە لە ڕۆژنامەوانیدا پێش ئەوەی نوسینەکانی بڵاوبکاتەوە وەک نوسەرێک بناسرێت، لە ساڵی ١٩١٩ دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا و لە ١٩٢١ دا دەچێتە ژیانی هاوسەرگیریەوە، هێمنگوەی بەشداربووە لە زۆربەی یاریەکانی زۆرانی گا و یاریە گەورەکانی ڕاوکردن و پەیوەندیەکی قوڵی هەبووە لەگەڵ ڕاوەماسی و ئەمەش لە نوسینەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە وەک دەیبینین لە ڕۆمانی پیرەمێرد و زەریا، لە ناو کارەکانیدا پیرەمێرد و زەریا ناوبانگێکی باشی دەرکرد و خەڵاتی پۆلیزەری ١٩٥٣ ی بەدەست هێنا، هەروەها هێمنگوەی لە ١٩٥٤ نۆبڵیشی بەدەست هێنا، هێمنگوەی کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا لە ٢ی جولای لە ١٩٦١ لە ئیداهۆ.
ئەوەی شایەنی باسە پیرەمێرد و زەریای هێمنگوەی لەلایەن شاعیر و ئەدیبی کۆچکردوو (شێرکۆ بێکەس) وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی کە سوودی لە وەرگێڕانێکی عەرەبی وەرگرتوە بۆ وەرگێڕانەکەی.

ئامادەکردنی لاس لوقمان
سەرچاوە: پێشەکی کتێبی پیرەمێرد و زەریا و وێبسایتی بایۆگرافی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved