ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: كاشما جەلال سەرچاوە : - ڕۆژنامەی حوریەتی تورکی ( hüryte gazetsi ) ... عوسمان بایدێمیر کێیە ؟؟ لە بنەمادا خەڵكی كوێە؟؟ ئەو کەسایەتیە سیارسیەی لێیان پرسی کوردوستان کوێیەو ئایا شوینێک ھەیە بە ناوی کوردستان؟؟ لە وەڵامدا دەستی کردە سەر دڵی و وتی ڕێک ئەوەتا دڵمانە ، درێژەی بابەت ... عوسمان بایدێمیر پارێزەرو سیارسەتمەدارو چالاکوانی مافی مرۆڤ و کەسایەتی دیاری کوردە، لە ساڵی ( ١٩٧١ ) لە ( سێنێسیندێ ) لە دایك بووە لە ئەسڵدا خەڵکی ئامەدە... لەساڵانی نێوان ( ٢٠٠٤- ٢٠١٤) لە ( بیوك شەھیر) ( büyük şahır) سەرۆکی شارەوانی ئامەد بووە، لە ئێستاشدا ئەندامی پارتی ئاشتی و دیموکراتیە ... عوسمان بایدێمیر پاش ئەوەی بەشی یاسا لە زانكۆی (universitesi hukuku) بە سەرکەتوی تەواو کرد، دواتر بۆ ماوەی ساڵێك وەك پارێزەرێکی سەربەخۆ و ئازاد کار دەکات و تێکەڵ بە سیارسەت ئەبێت ... لە ساڵی (١٩٩٩) ھاتە نێو کەیسی ( عەبدوڵا ئۆجەلان )و بۆتە یەکێك لەو پارێزەرانەی بەرگری لە ئۆجەلان دەکرد،لە ساڵی (٢٠٠٣) خۆی فێری زمانی ئینگلیزی ئەکات... عوسمان بایدێمیر لە یەکیک لە دانیشنەکانی پەرلامانی تورکیادا لە ساڵی (٢٠١٨) ناوی کوردستان ئەھینێت و ئەڵێت :- ( من وەك ڕۆڵەیەکی کورد داواکاریم ئەوەیە ئەم بنمیچەی پەرلەمان ببێتە سەقفی تورك و کورد ) دژە کوردوستانیەكان ئەی کەنە ھەراوو ئەوەشی قسەکانی بایدێمیریان پێخۆشە چەپلەی بۆ لێ ئەیەن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا بۆ پەرلەمانتارە ڕەگەز پەرستەکانی تورك بە ھەڕەشە لە قەلەم ئەدرێت و پێی ناڕەحەت ئەبن، ھەر بۆیە زۆر بە زویی سەرۆکی پەرلەمان بە ناوی ( ئایشێ نور )بە شیوەیەکی توڕەی بە عوسمان بایدێمیر ئەڵێت :- ( بەڕێز بایدێمیر کوردستان کوێیە !؟ ئایا کوردستان کوێیە ! عوسمان بایدێمیرش زۆر بوێرانە لە وەڵامدا دەست ئەخاتە سەر دڵی و ئەڵێت کوردوستان دڵمانە ،کوردستان ئەھا ڕێک ئێرەیە ). ئەم وەڵامدانەوەی بایدێمیر کاردانەوەی زۆری لێ ئەکەوێتەوە ،بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ مافی پەرلەمانتاریی لێ ئەسەنرێتەوە بە ھیچ جۆرێك ڕێگە پێ نادرێ بێتە ناو ھۆڵی پەرلەمان ... عوسمان بایدێمیر دوای ئەوەی لە ئاهەنگی یادی نەورۆزدا لە (سیڤێرێک) بەشداری کرد و لە وتارێکدا وتی ((ئەگەر ئەم سیاسەتە بەردەوامبێت، ئەوا جگە لە جیابوونەوە هیچ بژاردەیەک بۆ کورد ناهێڵنەوە)). دوای ئهوهی ئهنجوومهنی راوێژكارانی توركیا (عهبدوڵڵا دێمیر) سهرۆكی شارهوانیی شاری (سوریان) به تۆمهتی ئهوهی چهند نووسراوێكی فهرمی به زمانی كوردی نووسیبوو لهسهركار لابرد، سهرۆكی شارهوانیی ئامەد له روونكردنهوهیهكدا، رایگهیاند كه ئهگهر قسهكردن به زمانی كوردی تاوان بێ، ئهوا ئێمه واز له ئهنجامدانی ئهو تاوانه ناهێنین، له روونكردنهوهكهی (عوسمان بایدێمیر)دا هاتووه(( ئهو سهرۆك شارهوانییانهی سهر بهلیستی DTPن مهبهستیان ئهوه نییه زمانی توركی لاببهن و له جێی ئهو كوردی دابنێن، بهڵام ئهگهر له وڵاتی توركیادا كورد و تورك بران، دهبێت زمانی كوردی لهپاڵ زمانی توركیدا پهسهندبكرێت، بهڵام ئهگهر بهكارهێنانی زمانی كوردی به تاوان دهزانن ئهوا ئێمه ههموو رۆژێك ئهو تاوانه ئهنجامدهدهین و وازیش له كردنی ئهو تاوانه ناهێنین).... عوسمان بایدێمیر ژیانی ھاوسەرگیری پێك ھێناوە لەگەڵ خاتونێك بە ناوی (ڕیھان یاڵچین ) ( rihan yalçin) و بونەتە خاوەنی دوو منداڵ...
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure