17/10/2018 03:00 PM

عادل ئیمام

 

ئامادەكردن و وەڕگێڕانی: شەهلا ئەنوەر
 سەرچاوە:  (مجلە هی) وڕۆژنامەی ئەلحەیات.


كاتێك باسەكە پەیوەستە بە خەندە و پێكەنینەوە ئەوە بە دڵنیاییەوە لە دونیایی عەرەبیدا عادل ئیمام لە پێشەنگی كەسە گرنگەكانی ئەو بوارەدایە كە بۆ ماوەی ۳٠ ساڵە بە بەردەوامی خەندە و پێكەنین دەبەخشێت بە هەوادارانی .

لێرەدا كورتە باسێك لەسەر ژیان و كارە هونەریەكانی دەخەینە بەر دیدی خوێنەر:

ناوی چواری عادل محەمەد ئیمام مەحمودە ،لە بەرواری ٥/۱۷/ ۱۹٤٠ لە گوندی شەها لە مەنسوورە لە پارێزگای دەقهەلییە هاتۆتە دنیاوە .كاتێك تەمەنی منداڵ دەبێت ماڵیان دەچێتە گەڕەكی خانم زەینەب، باوكی عادل ئیمام پۆلیس بووە و دایكی خانمێكی ئاسایی ماڵەوە بوو كە خوێندەواری نەبووە.خۆی كوڕە گەورەی خێزانەكەی بوو .هەروەها خاوەنی خوشك و برایەك بوو بە ناوەكانی ئیمان و عیسام .
لە خوێندندا زیرەك نەبوو دوای تەواوكردنی خوێندنی ناوەندی پاش دوو ساڵ مانەوە نمرەیەكی كەمی بەدەست هێنا و لە بەشی كشتوكاڵ وەرگیرا .

عادل ئیمام یەكێكە لە بەناوبانگترین ئەكتەرە عەرەبەكان كە زۆرترین دەركەوتنی هەیە لەبەردەم كامیرا و كۆی گشتی كارەكانی دەگاتە ۱٥٠ كاری هونەری كە لە زنجیرە درامای تەلەفیزێۆنی و فیلمی سینەمایی و شانۆگەری پێكهاتووە.
سەرەتای كاری نواندنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی  چاوی بە زەكی جومعەی هاوڕێی كەوت كە سەرۆكی گروپێكی نواندن بوو لە بەشی كشتوكاڵ، زەكی زۆر هانی دا بەشداری شانۆگەریی بكات لە زانكۆ تا وای كرد عادل ئیمام بەشداری لە چەند شانۆییەكی بچوكدا كرد و ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی پەرە بە تواناكانی خۆی بدا بە شێوەیەكی زۆر باش .
بە تێپەڕ بوونی كات عادل ئیمام بە ڕۆڵی (دەسوقی ئەفەندی ) گەڕایەوە لەگەڵ فوئاد موهەندیس كە دواتر گەشانەوەی كارە هونەرییەكانی دەستی پێكرد و لە زۆر كاردا بەشداری كرد لە گرنگترینیان ( مدرسە مشاغبین ) بوو .

لە ڕاستیدا ناوبانگی عادل ئیمام ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاكان كە لەو ماوەیەدا سینەمایی میسری گەشایەوە و عادل ئیمام زۆر كاری پێشكەش كرد لەوانە ( گەڕان بەدوای ئابڕووچووندا) لەگەڵ میرفەت ئەمین و سەمیر سەبری، هەروەها (۲٤ كاتژمێر خۆشەویستی) (۲٤ ساعە حب ) لەگەڵ لوبلوبە و سەهیر ڕەمزی پێشكەشیان كرد.كە توانی لەم ناوەندەدا ۲٥ كاری هونەری پێشكەش بكات .
هەندێك پێیان وایە كە ساڵانی حەفتاكان ئەو ماوە گرنگ و زۆر بە بایەخە بوو لە مێژووی سەرۆك عادل ئیمام كە دەستی بەكاركردن كرد لەگەڵ وەحید حامد و شەریف عەرەفە و پێكەوە بون بە سێكووچكەیەكی تەواو دیارترین كارەكانیان ( یاریكردن لەگەڵ گەورە، تیرۆر و كەباب و لەبیركراو و باڵندەی تاریكی و نوستن لە هەنگویندا).
لە یەكێك لە چاوپێكەوتنەكانیدا وەحید حامد لە باسی عادل ئیمام دا دەڵێت ( لە ناخمدا هەندێك ڕۆڵ هەبوو كە دەبوو بەشێوەیەكی دیاریكراو بەرجەستە بكرێ بۆیە هەستم كرد عادل ئیمام نزیكترین كەسە بتوانێ ئەو ڕۆڵە ببینێ و ئەو ئەركە بگرێتە ئەستۆ بەشێوەیەكی لێهاتوو، سەرەڕای ئەوەی عادل ئیمام ئەكتەرێكی ناسراوی بواری كۆمیدیایە بەڵام من هەستم كرد كە ئەتوانێ زۆر بەباشی ڕۆڵی تراژیدیا بەرجەستە بكات .
هەروەها لە ساڵانی هەشتاكاندا كۆمەڵێك كاری زۆر تایبەتی پێشكەش كرد كە سەرەتا بە (المشبوە ) دەستی پێكرد تا گەشت بە (المتسول و الافوكاتو والمشبوە ) وە بە ( مولد ) كۆتایی هات .
 
گەڕانەوە بۆ شاشەی تەلەفیزێۆن :
عادل ئیمام ماوەی ۳٠ ساڵ بوو دووركەوتبوەوە لە كاری زنجیرە دراما كە كۆتا كاری ئەو دەمەی درامای (فرمێسك لە چاوە بێ شەرمەكاندا ) (دموع فی عیون وقحە) بوو لە ساڵی ۱۹۸٠ .بەڵام لە ساڵی ۲٠۱۲ و دوای دابڕانێكی زۆر بە زنخیرە درامای (گروپی ناجی عەتا )(فرقە ناجی عەتا) گەڕایەوە كە لەسەر شاشەی كەناڵی mbc 1 پەخشدەكرا.
دواتر سێ زنجیرە درامای یەك لەدوای یەكی پێشكەش كرد كە بریتین لە (العراف _ساحب السعادە _ئوستاز و رئیس قسم ) و دواتر سەرۆك بە بەرگێكی نوێ گەڕایەوە بە ناوی ( مأمون و شركاە) 

دیارترین كارە هونەریەكانی :
(مأمون و شركاە ) زنجیرە درامای تەلەفیزێۆنئ ۲٠۱٦ .
(مامۆستا و سەرۆك بەش )(ئوستاز و رئیس قسم ) زنجیرە درامای تەلەفیزێۆنئ  ۲٠۱٥ .
(خاوەن دڵخۆشی )(ساحب السعادە) زنجیرە درامای تەلەفیزێۆنئ  ۲٠۱٤ .
زەهایمەر فیلم  ۲٠۱٠ 
بوبوس   ۲٠٠۹ 
(باڵەخانەی یەعقوبیان ) (عمارە یعقوبیان ) ۲٠٠٦ 
(نوستن لە هەنگویندا )(نوم فی العسل) ۱۹۹٦
( تیرۆر و كەباب )(الارهاب و الكباب ) ۱۹۹۳
(الواد سید الشغال )  ۱۹۸٤ 
(مدرسە مشاغبین )  ۱۹۷۳  




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved