3/1/2019 11:06 AM

ڤکتۆر هۆگۆ

ڤکتۆر ماری هۆگۆ، یەکێکە لە گەورە ڕۆماننووس ، ئەدیب و شاعیری ئەدەبی فەڕەنسی کە بەرهەمەکانی خۆی لە خانەی ڕۆمانسی فەڕەنسیدا دەبینێتەوە. نوسەر چەندین بەرهەمی ناوازەی پێشکەشی ئەدەبی فەڕەنسی و جیهان کردوە لەوانە دیوانە بەناوبانگەکانی بەناوی (هیواکان وئەفسانەی سەدەکان).
ناو ناوبانگی هۆگۆ تەنها لە فەڕەنسادا نەماوەتەوە بەڵکو پەلی بۆ تەواوی جیهان کێشاوەو ئەوەش پاش نوسینی ڕۆمانە بەناوبانگەکەی دێت بەناوی ( خەمباران)،ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە ڕۆمانە گەورەکانی نوسەر کە باسکردنە لە ساڵانی نێوان ١٨١٥ بۆ ١٨٣٢ ئەو زۆرداریە کۆمەڵایەتیەی فەڕەنسای تێدا ژیاوە پاش شکستی ناپلیۆن بۆناپارت و سەرهەڵدانی شۆڕشی شکستخواردوی پاشا فلیپ..
 جگە لە نوسین ڤکتۆر هۆگۆ، چالاکەوانێکی مەدەنی و لە کەسە یەکەمینەکان بووە کە سزای لە سێدارەدانی لەوڵاتەکەیدا ڕەتکردۆتەوە، لە بەرهەمەکانیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ باسی لە کێشە کۆمەڵایەتیەکان کردووە.
نوسەر لە ٢٦ی شوباتی ساڵی ١٨٠٢ لە شاری بیزنسونی وڵاتی فەڕەنسا لەدایک بووە ، لە ئەکادیمیایی زمانی فەڕەنسی لە زانکۆی فەڕەنسا خوێندنی تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٨٢٧دا یەکەمین شانۆی مێژوویی بە ناوی (کرومویل)پێشکەش کردووە کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی لەو شانۆییەدا بەدەست هێناوە تا ساڵی ١٨٦٢ ڕۆمانە بەناوبانگەکەی بە ناوی (خەمباران) بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی ١٨٣١ شانۆی هرنانی و،ڕۆمانی چەماوەی نوتردام ، لە ساڵی ١٨٤٩دا ڕۆمانی کۆتا ڕۆژی بەندکراوی بڵاوکردۆتەوە.
لە ساڵی ١٨٧٦ وەك ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا دەستنیشانکراوە.
نوسەر لە ٢٢ی ئازاری ساڵی ١٨٨٥ لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆچی دوای کردووە.

خاك-ژیمان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved