7/6/2019 03:11 PM

دانتێ ئەلیگێری

دانتێ ئەلیگێری لە ساڵی ١٢٦٥ لە فلۆرێنسی ئیتاڵیا لەدایک بووە،بە یەکێک لە شاعیرە بەتواناکانی ئیتاڵیا ئەژماردەکرێت و هەروەها بە یەکێک لە نوسەرە سەرسوڕهێنەرەکانی سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا دادەندرێت. بەداخەوە کورتەیەکی زۆر کەم زانراوە لەبارەی ژیانی کەسیەوە، چووەتە قوتابخانەی ئاینی فرانسیسیەکان لە کۆنڤێنتۆ سانتا کرۆس وە لە دوایدا چووەتە قوتابخانەی دۆمینیکانەکان لە سانتا ماریا نۆڤێلا.
بەپێی سەرچاوەکان ئەوە پشتڕاستکراوە کە دانتێ ڕاهێننراوە لەلایەن (برونێتێ لاتینی) کە فەیلەسوف و وتاربێژێکی ناودار بووە لە ڕۆژگاری خۆیدا.
دانتێ لە بۆلۆگنا بووە تاوەکو ساڵی ١٢٨٥ هەروەها هەر لەوێ یاسای خوێندوە لە زانکۆ، هەر لەو کاتەدا ئەو دەردەکەوێت بە یەکەم کاری (لاڤیتا نۆوڤا) بە مانای (ژیانێکی نوێ) کە بە یەکێک لە نایاب ترین نمونەکانی ستایلی (دۆلچێ ستیل نۆوڤۆ) دادەندرێت کە ستایلێکی نوێ و نەریتی شعری فلۆرێنسی بووە لە ڤۆگەیر، کە ناسراوە بە دایلێکتێکی ناڕەسمی. توانای نوسین بەم ستایل و شێوازە وای لێکرد کارەکەی بکات بە نمونەیەک بۆ شعری کلاسیکی ئەوروپی.
لە ساڵی ١٢٨٥ بۆ ساڵی١٣٠١ دەوترێت کە دانتێ چەندان پلە و پۆستی سیاسی گرنگی وەرگرتوە لە شارەکەی خۆی لە فلۆرێنسیا بەڵام لە دوای ئەوە لە ساڵی ١٣٠٢ ڕێگەی لێگیرا و ئەو بەشەی دواتری ژیانی لە دورخرانەوەدا بەسەر برد لەگەڵ (بارتۆلۆمیۆ دێلا سکالا) لە ڤیرۆنا و چەندانی تریش. لە ماوەی ١٣٠٤ بۆ ١٣٠٥ دانتێ دوو کتێبی بڵاوکردەوە لەسەر سودەکانی زمانی ئیتاڵی، لە ساڵی ١٣٠٣ بۆ ١٣٠٨ بە فراوانی کاری کرد لەسەر بەشی (کۆنڤیڤیۆ) کە پێکهاتبو لە ١٥ وتار، کە وەک کارێکی گشتگیر تەماشا دەکرا لەبارەی مەعریفەی ئەو سەردەمەوە هەروەها مەعریفەی نوسەریش.
نزیکی ساڵی ١٣٠٧ دانتێ دەستیکرد بە کارکردن لەسەر شاکارە بەرزخوازانەکەی، (لا دیڤاینا کۆمیدیا) کە بەرامبەر (کۆمیدیای ئیلاهی) دەوەستێتەوە لە کوردیدا، کە توانی تەواوی بکات لە ساڵی ١٣٢١ دا کاتێکی کورت لە پێش مەرگی، ئەم شعرە چیرۆکی گەشتی یەکەم کەسی دەگێڕایەوە کە دۆزەخ و بەهەشتی کردووە و چاوی کەوتەوە بە  ڕوحی زۆرێک لە کەسایەتیە دیارەکانی سەردەمەکانی پێشووتر
ئەم  کارە مەزن و تایبەتە دەتواندرێت بخوێندرێتەوە و تێگەیشتنی بۆ بکرێت لەلایەن کەسێکەوە کە مەعریفەی هەبێت لەسەر زانست و قۆناغە فەلسەفی و سیاسیەکانی سەردەمی دانتێ.

خاك- لاس لوقمان 
س/poets




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved