10/7/2017 09:28 AM

ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی لاوازبوونی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت

به‌كارهێنه‌رانی مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی مۆبایله‌كانیان له‌وپه‌ڕی خێراییدا بێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ خێرایی ئاگاداری هه‌واڵه‌ گشتی و كه‌سییه‌كان بن، به‌ڵام زۆرێك له‌ مۆبایله‌كان وه‌ك پێویست ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ پێشكه‌ش ناكه‌ن، بۆچی؟

لێره‌دا باسی ئه‌و هۆكارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بنه‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێت كه‌ تایبه‌تن به‌ مۆبایله‌كان، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خودی هێڵه‌كه‌ خۆی خاوبێت. هۆكاره‌كانیش:

1- جۆری هه‌وایی (wi fi) مۆبایله‌كه‌
جۆری هه‌وایی مۆبایله‌كان جیاوازن و هه‌ندێك مۆبایل خاوه‌ن توانایه‌كی باشن له‌ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتدا.

2- زۆری ئه‌پڵیكه‌یشن
هه‌ركاتێك به‌كارهێنه‌ر زیاتر ئه‌پڵیكه‌یشنی داگرت، ئه‌وه‌ راسته‌وخۆ ده‌بێته‌ هۆی لاوازبوونی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته‌كه‌ی، چونكه‌ هه‌ندێك ئه‌پڵیكه‌یشن ده‌بێته‌ هۆی ته‌شویش خستنه‌سه‌ر ئینته‌رنێته‌كه‌.

3- ریكلامی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ خۆڕاییه‌كان
ئه‌و ریكلامانه‌ی له‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ خۆڕاییه‌كاندا هه‌ن ده‌بنه‌ هۆی ته‌شویش خستنه‌سه‌ر ئینته‌رنێتی مۆبایله‌كان.

4- دانه‌خستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان
باشتروایه‌ له‌ كاتی ته‌واوبوونی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كان راسته‌وخۆ دابخرێن، چونكه‌ به‌ دانه‌خستنیان ئه‌م به‌رنامانه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ پێشوازی و ناردنی هێماكان.

5- زۆری هاوڕێ له‌ فه‌یسبوكدا
بوونی هاوڕێیه‌كی زۆر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌بێته‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌، چونكه‌ ئه‌م هاوڕێیانه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان و ناردنی نامه‌و ئاگادارییه‌كان، ئه‌م كارانه‌ش ده‌بنه‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی مۆبایله‌كان.

خاك - سه‌رچاوه‌/ نصائح عامه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved