15/2/2021 03:37 PM

مۆبایلی Poco X3 Pro بەم زووانە دێتە بازاڕەوە

ساڵی رابردوو کۆمپانیای شاومی نوێترین مۆدێلی مامناوەندی خۆی ناساند، واتە Poco X3. ئێستا بەتەمایە پەردەلاندان لە وەشانی Proـی ئەم مۆبایلە بکات. مۆبایلی Poco X3 Pro کە لەم دواییەنەدا لە ژێر تاقیکارییە تەکنیکییەکان هاتووەتە دەرەوە و ئەوەش دەریدەخات کە ئەم بەرهەمە نوێیە بەم زووانە دێتە بەر دەستی بەکارهێنەران. ئەوە لە حاڵێکدایە کە شاومی هێشتا هیچ لێدوانێکی نەداوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر مۆبایلێکی هاوشێوە لە هیند و مالزیا مۆڵەتی وەرگرتووە. هەروەها ئەم مۆبایلە لەلایەن کۆمیسیۆنی ئابووری ئۆراسیا، کۆمیسیۆنی پەیوەندییە فیدڕاڵەکانی ئەمریکا، رێکخراوەی میدیای سەنگاپوور و هەروەها بەرپرسانی TUVـی "راینلەند"ـەوە مۆڵەتی پێدراوە.
هەڵبەت زانیارییەکی زۆر سەبارەت بەم بەرهەمە بڵاو نەبووەتەوە. بەڵام بەپێی راپۆرتەکان ئەم بەرهەمە سنەپدراگۆنی ٨٥٥ یان ٨٦٠ـی لەسەر جێگیر کراوە. چاوەڕوان دەکرێ کامێرای ئەم مۆبایلە چوار بەش بێت و لێنزە سەرەکییەکی ٤٨ مێگاپیکسڵ بێت و خاوەنی لێنزێکی UltraWide، لێنزێکی مایکرۆ و لێنزێکی بەراوردی قووڵایی دیمەنەکان بێت. دەگوترێ ئەم مۆبایلە لە رواڵەتدا هاوشێوەی وەشانی پێش خۆیەتی.

 

سەرچاوە: gizmochina

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved