هه‌ندێكجار كه‌سانی كونجكۆڵ ڕه‌نگه بپرسن داخۆ ئه‌گه‌ر ده‌رگای فرۆكه‌یه‌ك بكرێته‌وه له‌كاتێكدا به‌ئاسماندا ده‌فڕێت چی ڕوو ده‌دات؟ به‌ر له‌فڕینی هه‌ر فرۆكه‌یه‌ك، هه‌میشه تیمی فڕۆكه‌وانی كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی ده‌ده‌نه سه‌رنشینه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركات ڕووداوێكی كتوپڕ ڕوویدا له‌وانه‌ش كه‌مبونه‌وه‌ی ئۆكسجین، سه‌رنشینه‌كان چی بكه‌ن، به‌ڵام هیچ كه‌س له‌و تیمه ناپرسێت ئه‌گه‌ر ده‌رگای فرۆكه‌كه بكرێته‌وه كاتێك فرۆكه‌كه له به‌رزاییه‌كی زۆردا ده‌فرێت، ده‌بێت چی ڕووبدات و چی بكرێت؟ به‌ڵام كاتێك ئه‌م پرسیاره له (پاتریك سمیس) كاپتنی فرۆكه‌یه‌كی به‌ریتانی كرا ئه‌و وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی: هه‌رچه‌نده هیچ سه‌رنشینێك ناتوانێت ده‌رگای فرۆكه‌كه بكاته‌وه به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و په‌ستانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر بیشی كاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه ته‌نێك ڕاكێشێت كه كێشه‌كه‌ی 453 كیلۆگرام بێت. وتیشی: كاتێك ده‌رگای فرۆكه‌یه‌ك بكرێته‌وه‌و فرۆكه‌كه له به‌رزایی 9 كیلۆمه‌تر دا بێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ په‌ستانی فرۆكه‌كه نزمده‌بێته‌وه. كاپتنه‌كه له وه‌ڵامه‌كانیدا ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه كردنه‌وه‌ی گریمانه‌یی ده‌رگای فرۆكه له‌كاتی فڕینیدا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی لای ده‌رگاكه‌وه دانیشتون یه‌كسه‌ر خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌و له ئاسماندا ده‌بیننه‌وه، ڕه‌نگه فرۆكه‌كه‌ش له‌كاتێكی كورت و كه‌مدا تێكبشكێت. هه‌روه‌ها كه‌سانی پێگه‌یشتووی ناو فرۆكه‌كه ده‌توانن ماوه‌ی 15 بۆ 20 خولهك به‌ئاگایی بمێننه‌وه ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر فریابكه‌ون ماسكی ئۆكسجین بخه‌نه سه‌ر ده‌م و لوتیان، هاوكات نزمبوونه‌وه‌ی خێرای په‌ستان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زمان بۆ لای قوڕگه‌وه ڕابكێشرێت، ئه‌مه‌ش مانای خنكانه به‌جۆرێكی دیكه هه‌روه‌ها ئازارێكی زۆر له گوێچكه‌كاندا په‌یدا ده‌بێت و هه‌ستیاری دان به‌تێكڕای 100 به‌رابه‌ری كاتی ئاسایی زیاد ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌بورێته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئۆكسجینه، هه‌روه‌ها لێدانی دڵ خاوده‌بێته‌وه‌و ڕه‌نگه كه‌سه‌كه یه‌كڕاست گیانله‌ده‌ستبدات. خاك - س: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure