له‌توێژینه‌وه‌ی پزیشكاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه باری ته‌ندروستی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به‌ته‌ندروستی قژه‌وه هه‌یه، به‌وهۆیه‌ی كه خۆراكه به‌سووده‌كان ستایلی قژ جوانتر ده‌رده‌خه‌ن، بۆیه پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر دابینكردنی به‌رنامه‌ی نانخواردن تا ببیت به‌خاوه‌ن قژێكی ته‌ندروست. له‌هه‌مانكاتیشدا پزیشكان له‌كاتی گفتوگۆكردندا ده‌ڵێن كه زۆربه‌ی خانمان په‌نا بۆ ده‌رمانی گرانبه‌ها ده‌به‌ن بۆ جوانكردنی رووخسار‌و ستایلی قژ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هۆكاری پێستی وشك و قژی زبر‌و بژ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خواردنی چه‌ورو سوێر ده‌خۆیت. ده‌شڵێن: گه‌ر باری ته‌ندروستی قژت باش نه‌بوو ئه‌وا بزانه كه باری ته‌ندروستیت به‌گشتی له‌مه‌ترسیدایه، بۆیه له‌وحاڵه‌ته‌دا هه‌وڵبده زۆرتر گرنگی به‌خواردنی به‌سوودو ڤیتامین بده. ئه‌مجۆره خواردنانه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی قژ. * سه‌وزه‌و میوه * دانه‌وێڵه * ماسی * گوێز * مریشك * قه‌ل * هێلكه * جۆ * شیر * ماست خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure