له‌سه‌ر شێوه‌ی سپاگێتی كوله‌كه به‌ڕه‌نده وردبكه، تێكه‌ڵكردنی كوله‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی جیاواز تامی خۆشبكه، كوله‌كه له‌چاو سپاگێتی بۆ باری ته‌ندروستی مرۆڤ سوودبه‌خشه‌و هه‌روه‌ها خواردنێكی به‌تام و سوكه. كه‌ره‌سته‌كان: 2 كوله‌كه 1 پیاز 1 كه‌وچكی چێشت رۆنی گوێزی هیندی 1 تور به‌پاككراوی و به‌وردكراوی 2 پارچه سیر به‌وردكراوی كه‌مێك ئاو بۆئه‌وه‌ی تامی كوله‌كه‌كه خۆشبكات كه‌مێك خوێ شێوازی دروستكردنی: 1- به‌ڕه‌نده كوله‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی سپاگێتی دروستبكه، بیر له‌وه بكه‌ره‌وه كه كوله‌كه له‌گه‌ڵ سوركردنه‌وه‌دا كه‌مده‌بێته‌وه بۆیه كوله‌كه‌یه‌كی زۆر له‌ڕه‌نده بده. 2- پیازه‌كان و دوو پارچه سیره‌كه به‌وردی بجنه‌و له‌ناو رۆنی گوێزی هیندیدا سوری بكه‌ره‌وه. 3- به‌دوای پیازه‌كاندا كوله‌كه‌كانیش بخه‌ره ناو رۆن و پیازه‌كه‌وه‌و كوله‌كه‌كه سوربكه‌ره‌وه تا ره‌نگیان قاوه‌یی ده‌بێت، به‌دوایدا كه‌مێك ئاوی گه‌رمی تێبكه‌و له‌سه‌ر ئاگرێكی به‌رز باش بیكوڵێنه‌و كه‌مێك خوێی به‌سه‌ردا بكه. 4- له‌كۆتاییدا كوله‌كه‌كه بخه‌ره ناو قاپێك و تورێك به‌قاشكراوی به‌سه‌ردا بكه، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌جیاتی تور سازی توری به‌سه‌ردا بكه‌یت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure