به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌و فرۆشتنی به منداڵی خوار هه‌ژده ساڵان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئاگاداری دوكان و فرۆشگای بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌كاته‌وه كه نێرگه‌له‌ی كاره‌بایی به مێردمنداڵ نه‌فرۆشن، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی بكات روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: له بازاڕدا جۆره نێرگه‌له‌یه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه كه به پیل و باتری كارده‌كات، دوكاندارانی بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كان به منداڵی خوار هه‌ژده ساڵیان فرۆشتووه‌و دایكان و باوكانیش سكاڵایان لای لیژنه‌كان تۆماركردووه. وتیشی: نێرگه‌له زیانی زۆری بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، به‌تایبه‌ت منداڵ كه پێویسته رێگریان لێبكرێت له به‌كارهێنان، خاوه‌نی هه‌ر دوكانێكیش نێرگه‌له به مێردمنداڵ بفرۆشێت روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. راشیگه‌یاند: كافتریاكانی نێرگه‌له‌ش ئاگاداركراونه‌ته‌وه رێگری بكه‌ن له هاتوچۆكردنی منداڵی خوار هه‌ژده ساڵان و نابێت نێرگه‌له‌ی پێشكه‌ش بكرێت، هه‌رشوێنێك سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی كاركردن بكات له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. گۆران قادر داوا له دایكان و باوكان ده‌كات چاودێری منداڵه‌كانیان بكه‌ن، رێگریان لێبكه‌ن له به‌كارهێنانی ئه‌وجۆره نێرگه‌له‌و له گومانی هه‌بوونی له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure