به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌كاتی روودانی بوومه‌له‌رزه، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به هاوكاری كه‌سانی پسۆرو شاره‌زای كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی، پۆسته‌ری رێنمایی تایبه‌ت به بوومه‌له‌رزه چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه. پۆسته‌ری "چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی دروست له‌كاتی روودانی بومه‌له‌رزه" كه به هاوكاری كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زای بواری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌و له‌لایه‌ن قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه، رێنمایی هاووڵاتیان ده‌كات به خۆپاراستنیان له‌كاتی ئه‌و رووداوه سروشتییه‌دا. رێنماییه چاپكراوه‌كه به‌وێنه‌ی گوزارشتی ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه تا تێگه‌شتن لێی ئاسانتربێت و هاوكاربێت بۆ ئه‌و كه‌سانه توانای خوێندنه‌وه‌یان نییه، هاوكات به‌پێی شوێنه‌كان رێنماییه‌كان پۆلێنكراوه، چونكه (ماڵه‌وه، ناو ئۆتۆمبیل و قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌كان) هه‌ریه‌كه‌و رێنمایی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كه پێویسته له‌وكاته‌دا هاووڵاتیان ئه‌و رێنماییانه جێبه‌جێی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین زیان له بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌ربازبن. قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی، پۆسته‌ری رێنمایی تایبه‌ت به بوومه‌له‌رزه‌ی چاپكردووه‌و له شوێنه گشتی و داموده‌زگا حكومیه‌كان و خوێندنگه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه تا هاووڵاتیان سوودى لێوه‌ربگرن و له‌كاتی روودانی بومه‌له‌رزه‌دا به‌ئارامی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و هیچ كه‌سێك توشی شله‌ژان نه‌بێت. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure