د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا زیاتر له (2000) دوو هه‌زار له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكانی كوردستان توانیویانه بڕوانامه ستاندارده‌كانی توانستی زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی زانستی گرنگه بۆ زانكۆكانی كوردستان. ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ 23-1-2018 له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكیدا هات، كه به‌بۆنه‌ی ئاهه‌نگی ده‌رچوانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی كوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشكیه‌كان بڕوانامه‌ی بۆردی پزیشكی كوردستانی پێشكه‌شیكرد. له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه به‌چاودێری د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌بونی ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی وه‌زاره‌ت و مامۆستایانی زانكۆ له هۆڵی هۆتێل ڕۆتانا له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تێدا بڕوانامه‌ی بۆردی پزیشكی به‌خشرایه (73) ده‌رچو له (5) پسپۆڕی جیا، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ند وته‌یه‌كی تیادا پێشكه‌شكرا. به‌ر له پێشكه‌شكردنی وتاره‌كان، ئاهه‌نگه‌كه به‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ده‌رچوان و مامۆستایان ده‌ستپێكرد، پاشان ئاماده‌بوان به‌وتنه‌وه‌ی سرودی نیشتیمانی (ئه‌ی ڕه‌قیب) ڕێزیان له شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان نا. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكرا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وتارێكدا دوای ئه‌وه‌ی خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی ده‌رچوانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی كوردستان بۆ پسپۆرییه پزیشكیه‌كان ده‌ربڕی، پیرۆزبایی له ده‌رچوانیش كرد كه بڕوانامه‌ی بۆردی پزیشكی كوردستانیان پێبه‌خشرا. وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌گرنگی بواری پزیشكی كرد‌و وتی: گومان له‌وه‌دا نیبیه كه ئاستی پزیشكی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، له‌هه‌ر وڵاتیك یان هه‌رێمێك پێوه‌رێكی گرنگه بۆ خزمه‌تی هاوڵاتی، چونكه ئاستی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌و كار‌و بواره‌كانی پزیشكی په‌یوه‌ندیداره به‌ژیانی هه‌موو تاكه‌كانی ئه‌و كومه‌ڵگه‌و ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی، بۆیه وه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ماوه‌ی كاركردنماندا گرنگیه‌كی زۆرمان به‌م لایه‌نه داوه‌و ده‌ده‌ین. له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا د.یوسف گۆران باسی له‌و پێشكه‌وتنانه كرد كه له‌بواری پزیشكی له كوردستان به‌دیهاتوه، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: وه‌ك ئه‌زانین له دوای ڕاپه‌رینی ساڵی (1991) ته‌نها یه‌ك كۆلێژی پزیشكی گشتی له هه‌ولێر هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌تا له‌ئێستادا (4) كۆلێژی پزیشكی و (4) كۆلێژی پزیشكی ددان و (3) كۆلێژی ده‌رمانسازی و (4) كولێژی په‌رستاری له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا بوینان هه‌یه، ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌ت ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دوو كۆلێژی دیكه‌ی پزیشكی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو له زانكۆكانی (گه‌رمیان و زاخۆ) داوه، رونیشیكرده‌وه جگه له‌و كۆلێژ‌و به‌شانه چه‌ندین به‌شی ته‌ندروستی و پزیشكی له زانكۆ‌و په‌یمانگه حكومی و تایبه‌ته‌كانی هه‌ریمی كوردستان هه‌یه. وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ گرنگی و تایبه‌ته‌مه‌ندی خوێندنی باڵا له كۆمه‌ڵگه، بۆ ئه‌وه‌ش وتی: تایبه‌تمه‌ندی خوێندنی باڵا ئه‌وه‌یه كه هیچ بواریكی ژیان و هیچ كه‌رتیك له كۆمه‌ڵگه له‌بیر ناكات و په‌ره‌ی پێده‌دات، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوو ته‌ندروست پێویستی به‌په‌ره‌پێدانی سه‌رجه‌م لایه‌ن و سێكته‌ره‌كان هه‌یه، بۆ نمونه په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ته‌ندروستی پێویستی به پسپۆڕ‌و شاره‌زاو زانایانی لێهاتووی زانكۆكان و خوێندنی باڵا هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه په‌ره‌پێدانی په‌روه‌رده‌و ئه‌ندازیاری و كشتوكاڵ و ڕۆشنبیری و یاسا‌و هونه‌رو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پیشه‌سازی، هه‌مویان پێویستیان به پسپۆڕ‌و مامۆستایانی زانكۆكانه، وتیشی: له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌ركیكی قورسمان له‌سه‌رشانه، كه به‌شداری فراوان له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانی تر بكه‌ین، ئه‌وه‌ش به‌دو ڕێگه ده‌كرێ، یه‌كه‌میان بریتیه له ئاماده‌كردنی پسپۆڕی لیهاتوو له‌بواره جیاكانی خوێندن، هه‌روه‌ك دوه‌میشیان بریتیه له ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی ره‌سه‌ن و ئاست به‌رزه، كه ڕێگه‌چاره بۆ كێشه‌كانی كومه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌دوزنه‌وه، جگه له‌ئه‌ركی ڕاوێژكاری و به‌شداریكردن له بواره‌كانی تر، به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌شمان سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی گرتۆته‌به‌ر بۆ پێشكه‌وتنی لایه‌نه جیاكانی خوێندن له كوردستان. د.یوسف گۆران باسی له گرنگی و بایه‌خدان به‌زمانی ئینگلیزی كرد‌و له‌وباره‌یه‌وه وتی: یه‌كێك له پڕۆژه گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بایه‌خدانه به‌زمانی ئینگلیزی وه‌ك زمانی زانست، بۆیه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانمدان تائێستا له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا زیاتر له (2000) دوو هه‌زار له هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆكانی كوردستان توانیویانه بڕوانامه ستانداره‌ده‌كانی زمانی ئینگلیزی به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه جگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیكه‌ی (2000) دوو هه‌زار له ده‌رچوانی تواناسازی، كه بێگومان هه‌موان بونه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی مرۆیی گرنگ له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن، هه‌ربۆیه بایه‌خدانه‌كانمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێ. له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕوو له ده‌رچوان وتی: ئێوه ئه‌ی پزیشكانی ده‌رچوانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بۆردی كوردستانی پێوسته هه‌رده‌م له هه‌وڵ و كوشش و به‌دواداچونی زانستی پزیشكی بن، چونكه هه‌مو زانستیك گه‌ر گه‌شه‌ی پێنه‌دریت ئه‌وا له قوناخیكدا ده‌وه‌ستیت، به‌ڵام بۆ بواره پزیشكیه‌كان ئه‌م دیارده‌یه زۆر زه‌قتره وه‌ك له بواره زانستیه‌كانی تر، بۆ ئه‌وه‌ش سوپاسی پزیشكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌رجه‌م كۆلێژه پزیشكیه‌كانی كرد، كه هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بون له پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردن و ڕاهێنانی زانستی به‌و پۆله له ده‌رچوانی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان، كه ده‌رچوان له پسپۆڕییه‌كانی (هه‌ناو، نه‌شته‌رگه‌ری، ددان، پاسۆلۆجی، تیشك) بڕوانامه‌ی بۆردی پزیشكیان پێبه‌خشرا، هیواشی خواست ده‌رچوان شوێن ده‌ستیان له خزمه‌تكردن به‌بواری پزیشكی له كوردستان به‌ده‌ربخه‌ن، هه‌روه‌ك پاڵپشتی و پشتیوانی وه‌زاره‌تیشی وه‌ك هه‌میشه بۆ كار‌و پڕۆژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان دوپاتكرده‌وه. هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا وتاری به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن (د.سه‌لیم سه‌عید) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان پێشكه‌شكرا, له‌وتاره‌كه‌یدا دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له خولی چواره‌مدا پاش ته‌واوكردنی ڕاهێنان و ده‌رچونیان به‌سه‌ركه‌وتویی له تاقیكردنه‌وه‌كان (73) پزیشك له (5) پسپۆڕی جیاواز بڕوانامه‌ی بۆردی پزیشكی كوردستانیان پێده‌به‌خشرێ، وتیشی: ئه‌م خوله‌ی ده‌رچوان سامانێكی زۆر گرنگ و پڕبه‌هان بۆ وڵاته‌كه‌مان و ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستین له‌سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه ته‌ندروستیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر له‌ڕێوه‌ڕه‌سمی ئاهه‌نگه‌كه‌دا دوای سوێندخواردنی ده‌رچوان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كوردستانی بۆ پسپۆڕییه پزیشكیه‌كان بڕوانامه‌ی بۆردی پزیشكی كوردستانی به‌خشرایه ده‌رچوان كه ژماره‌یان (73) ده‌رچوو بوو. به‌پێشكه‌شكردنی خه‌ڵات و دیاری له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به یه‌كه‌می خوله‌كه، كۆتایی به‌ئاهه‌نگه‌كه هات. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure