كه‌ره‌سته‌كان: نیو پاكه‌ت سپاگێتی ۲ كه‌لۆ سیر نیو ده‌سك رێحانه ۲ كه‌وچكی چێشت ئاوی لیمۆ ۱ كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتون ۱ ئا‌ڤۆكادۆ نیو كه‌چكی چێشت خوێ ۲ بیبه‌ری تون (سوور) كه‌مێك توێكڵی لیمۆ (له‌ڕه‌نده درابێت) شێوازی ئاماده‌كردن: 1- له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكی گه‌وره‌دا ئاو بكوڵێنه‌و دواتر سپاگێتی تێبكه. 2- سیر‌و رێحانه‌كه به‌وردی بجنه‌و بیخه‌ره ناو قاپێكی قوڵ، هه‌روه‌ها ئاوی لیمۆی به‌سه‌ردا بكه. 3- ئێستا ئا‌ڤۆكادۆ به‌قاشكراوی بخه‌ره ناو قاپه قوڵه‌كه‌وه، دواتر رۆنی زه‌یتونی به‌سه‌ردا بكه. 4- بیبه‌ره‌كان ورد بجنه‌و له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێدا بیخه‌ره ناو قاپێكه‌وه، ئێستاش هه‌موو كه‌ره‌سته‌تان له‌ناو قاپه‌كه‌دا تێكه‌ڵبكه‌و تێكیبده تا ده‌بێت به‌كرێمی ئا‌ڤۆكادۆ. 5- كه‌ی سپاگێتیه‌كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا كوڵا، بیخه‌ره ناو سوزگیه‌كه‌وه‌و ئاوه‌كه‌ی لێده‌ربكه. 6- ئێستاش سپاگێتیه‌كه تێكه‌ڵی كرێمی ئا‌ڤۆكادۆ بكه، له‌كۆتاییشدا توێكڵی لیمۆكه‌ی به‌سه‌ردا بكه له‌گه‌ڵ كه‌مێك رێحانه‌و بیبه‌ر. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure